مام جه‌لال هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامي مه‌كته‌بي سياسيي يه‌كێتي نيشتمانيي كوردستان و، تاكه كه‌سي ڕێپێدراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌ندروستي جه‌لال تاڵه‌باني سكرتێري حزبه‌كه‌ي ڕايده‌گه‌يه‌نێت "هێشتا مام جه‌لال قۆناغي چاره‌سه‌ري پزيشكي ماوه و، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شي چاوه‌ڕواني قسه‌ي پزيشكه‌كاني ده‌كه‌ن.
سايتي مه‌ڵبه‌ندي سلێماني يه‌كێتي ئاشكرايده‌كات "ته‌ندروستي تاڵه‌باني به‌ره‌و باشتر ده‌چێت به‌ڵام هێشتا قۆناغه‌كاني چاره‌سه‌ري پزيشكي ماوه" ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له زاري نه‌جمه‌دين كه‌ريمه‌وه ڕاشيگه‌ياندووه؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ناوبراو به ته‌له‌فۆن قسه‌ي له‌گه‌ڵ تاڵه‌باني كردووه و باري ته‌ندروستي به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت .
تاكه كه‌سي ڕێپێدراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌ندروستي جه‌لال تاڵه‌باني سكرتێري حزبه‌كه‌ي ڕايده‌گه‌يه‌نێت "هێشتا مام جه‌لال قۆناغي چاره‌سه‌ري پزيشكي ماوه و، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شي چاوه‌ڕواني قسه‌ي پزيشكه‌كاني ده‌كه‌ن.
زياتر له 7 مانگه جه‌لال تاڵه‌باني سكرتێري يه‌كێتي و سه‌رۆك كۆماري عێراق له بۆ وه‌رگرتني چاره‌سه‌ري پزيشكي له ئه‌وروپايه و، له‌وكاته‌شه‌وه به‌رده‌وام به‌رپرساني يه‌كێتي ده‌ڵێن "تاڵه‌باني ته‌ندروستي باشه" .
ئاژانسي كۆمه‌ڵنيوز