شه‌وي قه‌در سه‌رچاوه‌ي به‌ره‌که‌تي ڕه‌مه‌زان
له ڕووباري پڕخرۆشي مانگي پڕ پيت و به‌ره‌که‌تي ڕه‌مه‌زان دا هه‌رکه‌س بارستاي په‌يمانه و توانستي خۆ ده‌توانێ له‌م ڕووباره که‌ڵک وه‌رگرێ و بێ گومان ئه‌م ڕووباره ئاسمانييه له شه‌وي قه‌در سه‌رچاوه ده‌گرێ .
له ئاياتي قورئاني دا به باشي بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که قورئاني پيرۆز له مانگي ڕه‌مه‌زان دا نازڵ بووه. "شهررمضان الذي انزل فيه القرا‌ن" سوره‌تي "به‌قه‌ره" ئايه‌تي 185 وڕواڵه‌تي واتاي ئه‌م ئايه‌ته به‌و جۆره‌يه که گشت قورئان له‌م مانگه دا نازڵ بووه و له يه‌که‌م ئايه‌تي سوره‌تي قه‌دردا هاتووه: اناانزلناه في ليله‌القدر" واتا ئێمه ئه‌ومان له شه‌وي قه‌در دا نارده خوار.ناردنه خواري قورئان له شه‌وي قه‌در، ئه‌و شه‌وه‌ي چاره‌نووسي مرۆڤه‌کاني تێيدا دياري ده‌کرێ هۆيه‌ک له‌مه‌ڕ چاره‌نووس ساز بووني ئه‌م کتێبه گه‌وره ئاسمانييه يه .
به‌ڵام له‌م باره‌وه که به گوێره‌ي مێژوو، قورئاني پيرۆز له ماوه‌ي 23 ساڵ به سه‌ر پێغه‌مبه‌ري ئيسلام(د.خ) دانازڵ بووه ، ژمارێکي زۆر له توێژه‌ران وتوويانه قورئاني پيرۆز به دوو جۆر نازڵ بووه؛ يه‌کيان ده‌فعي بووه و له شه‌وێک دا هه‌موو قورئان به سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) نازڵ بووه و جۆره‌که‌ي دي نازڵ بووني هێدي هێدي که له23 ساڵ دا، ئه‌نجامي گرتووه.ليله‌القدر خيرمن الف شهر ، شه‌وي قه‌در شه‌وێکه که له هه‌زار مانگ باشتره.
له ڕووباري پڕخرۆشي مانگي پڕ پيت و به‌ره‌که‌تي ڕه‌مه‌زان دا هه‌رکه‌س بارستاي په‌يمانه و توانستي خۆ ده‌توانێ له‌م ڕووباره که‌ڵک وه‌رگرێ و بێ گومان ئه‌م ڕووباره ئاسمانييه له شه‌وي قه‌در سه‌رچاوه ده‌گرێ .
ئه‌م واتايه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که مه‌زنايه‌تي ئه‌م شه‌وه به‌و ڕاده‌يه‌که ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ريش (د.خ) به‌و هه‌موو زانسته به‌رفره‌يه‌ي که به‌ر له هاتنه‌خواري ئه‌م ئايه‌تانه بووي، لێي ئاگادار نه‌بوو.سلام هي حتي مطلع الفجر، شه‌وێکه تژي له سه‌لامه‌تي ، خێر و ڕه‌حمه‌ت و بولێله‌ي به‌ياني.
هه‌م قورئاني تێدا نازڵ بووه‌و هه‌ميش خواپه‌ره‌ستي له‌و شه‌وه‌دا بارته‌قاي هه‌زار مانگه، هه‌م خێر‌و خێرات و به‌ره‌که‌تي ئيلاهي له‌و شه‌وه‌دا نازڵ ده‌بێ، هه‌م ڕه‌حمه‌تي تايبه‌تي خودا به به‌نده‌کاني ده‌به‌خشرێ و هه‌ميش فريشته‌کان و ڕوح له‌و شه‌وه‌دا نازڵ ده‌بن.بۆيه شه‌وێکي سه‌رتاسه‌ر خێر وبه‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمه‌ته . شه‌وي قه‌در بۆ يه به "قه‌در" ناودێر کراوه که چاره‌نووسي هه‌موو به‌نده‌کاني خوا له سه‌رتاسه‌ري ساڵ دا، له‌و شه‌وه دياري ده‌کرێ.
ئه‌و واتايه هاوته‌ريبي ڕه‌واياتي جۆربه‌جۆره که‌ده‌بێژێ له‌و شه‌وه دا چاره‌نووسي ساڵێکي مرۆڤه‌کان و ڕزق وڕۆژي و ته‌مه‌ني مرۆڤه‌کانيش له‌و شه‌وه پيرۆزه‌دا دياري ده‌کرێ.هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بگوترێ که ئه‌م مه‌سه‌له هيچ چه‌شنه دژايه‌تيه‌کي له‌گه‌ڵ ئازادي وره‌ي مرۆڤ و مه‌سه‌له‌ي ئيختيار نييه چوونکه ته‌قديري ئيلاهي به‌هۆي فريشته‌کانه‌وه به گوێره‌ي لێهاتوويي و لێوه‌شاوه‌يي مرۆڤه‌کان وئاستي بڕوا و پارێزگاري و نيازپاکي و کرده‌ي ئه‌وانه . واتا بۆ هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌ي شياويه‌تي دياري ده‌کرێ و داده‌نرێ.يان به واتايه‌کي دي بوار له لايه‌ن خودي مرۆڤه‌وه خۆش کراوه و ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر دژ به مه‌سه‌له‌ي ئيختيار نييه به‌ڵکوو مۆرکێکي ئه‌رێني له سه‌ر ئه‌وه.