90 کوژراو و بريندار له ته‌قينه‌وه‌ي عێراق
له ئه‌نجامي چه‌ندين ته‌قينه‌وه و هێرشي تيرۆريستيي له شوێنه جياجياکاني عێراق 20 که‌س کوژران و 70 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون.
به‌پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سه‌حه‌ر له‌زمان کوردپرێس؛ له ئه‌نجامي ته‌قينه‌وه‌ي بۆمبێک له هاوێري شاري به‌غداي پايته‌ختي عێراق، 4 که‌س کوژران و 16 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون .هه‌روه‌ها ته‌قينه‌وه‌ي چه‌ند ئۆتۆمبيلێکي بۆمبڕێژکراو له شاري کوت، ناوه‌ندي پارێزگاي واست هه‌ڵکه‌وتوو له مه‌وداي 165 کيلۆمه‌تري باشووري ڕۆژهه‌ڵاتي به‌غدا، کوژراني 5 که‌س و برينداربووني 25 که‌سي ديکه‌ي لێکه‌وته‌وه.له لايه‌کي ديکه‌وه له شاري موسڵ تيرۆريستێکي خۆکوژ خۆي له بازگه‌يه‌کي پۆليسدا ته‌قاندۆته‌وه و بووه‌ته‌هۆي برينداربووني 4 سه‌رباز و که‌سێکي سڤيل.
له ئه‌نجامي چه‌ندين ته‌قينه‌وه و هێرشي تيرۆريستيي له شوێنه جياجياکاني عێراق 20 که‌س کوژران و 70 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون.
هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌کي ئه‌لسحه له ڕۆژئاواي موسڵ سه‌ربازێک و پۆليسێک کرانه ئامانجي ته‌قه‌ي چه‌کداران و گيانيان له ده‌ست دا.له شاري به‌عقووبه‌ش له ئه‌نجامي هێرشي به هاوه‌ن 3 که‌س کوژران و 7 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون .
که‌ساني چه‌کدار به خومپاره‌وه هێرشيان کرده سه‌ر گونده‌کاني باشووري شاري ميقداديه‌ي به‌عقووبه و له ئه‌نجامدا 3 گوندنشين کوژران و 7 که‌سي ديکه‌ش و له‌وان ژنان و منداڵان بريندار بوون.
سه حری تی وی