درێژه‌ي په‌لاماره تيرۆريستييه‌کان له‌ئێراق
له‌درێژه‌ي په‌لاماره تيرۆريستييه‌کان له‌ئێراق ، 14 که‌س کوژران.
به‌پێي ڕاپۆرتي که‌ناڵي"سکاي نيوز" ؛ له ئاکامي هه‌وڵه تيرۆريستييه‌کاني ڕۆژي دووشه‌ممه‌ي ناوچه جياجياکاني ئێراق ، بۆ وێنه که‌رکوک و موسڵ له‌باکووري ئه‌و وڵاته ، لانيکه‌م14که‌س کوژران و40 که‌سيش بريندار بوون.
هه‌روه‌ها دوێشه‌و به‌هۆي ته‌قينه‌وه‌ي چه‌ند ئۆتۆمبيلي بۆمب ڕێژکراو له که‌ربه‌لاو بابل له ناوه‌ند ، به‌سره‌و ناسرييه له‌باشوور و کوت له ڕۆژهه‌ڵاتي ئێراق38که‌س کوژران و 131 که‌سيش بريندار بوون.
له ئاکامي هه‌وڵه تيرۆريستييه‌کاني ڕۆژي دووشه‌ممه‌ي ناوچه جياجياکاني ئێراق ، بۆ وێنه که‌رکوک و موسڵ له‌باکووري ئه‌و وڵاته ، لانيکه‌م14که‌س کوژران و40 که‌سيش بريندار بوون.
ئه‌وه له‌حاڵێکدايه که هێزه‌کاني ئاسايشي و سوپاي ئێراق دوێنێ (يه‌کشه‌ممه) له دوو هه‌ڵمه‌ت له‌باشووري به‌غداي پێته‌خت و باقوبه‌ي ناوه‌ندي ستاني دياله له ڕۆژهه‌ڵاتي ئێراق23تيرۆريستي گرت که دوويان سه‌رکرده‌ي تيرۆريستان بوون .
ڕه‌وشي ئێراق له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئاڵۆز بووه به‌جۆرێک که به‌گوێره‌ي ڕاپۆرتي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان، زياتر له2500که‌س له سێ مانگي ڕابردوو له‌ئێراق کوژراون.
رادیو کوردی