• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • دوو شەممه 24/4/1392
  • رۆژژمێر :

وتووێژي وەزيراني دەرەوەي ئێران و تورکيا

وەزيري دەرەوەي کۆماري ئيسلاميي ئێران  کە بەمەبەستي  وتووێژ سەبارەت بە ڕەوتي پەرەي هاوکارييەکاني تاران و ئەنقەرە  و پرسي گرينگي  ناوچە  سەرداني تورکياي کردووە لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغلۆ وەزيري دەرەوەي  ئەو وڵاتە  ديدار و وتووێژي کرد .

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا، عەلي ئەکبەر ساڵحي  وێڕاي لێکدانەوەي  ئەڕێنيي ڕەوتي پەرەي  پێوەندي دوو وڵات، لەسەر پێويستي بردنەسەري ئاستي هاوکارييەکان لە بواري جۆربەجۆري سياسي، ئابووري و فەرهەنگي  پێداگري کرد و ورەي بەرزي  کاربەدەستاني باڵاي دوو وڵاتي  بۆ بەرەوپێش چووني پێوەنديەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکان بە هۆکارێکي گرينگي پەرەي هاوکارييەکان زاني.

وەزيري دەرەوەي کۆماري ئيسلاميي ئێران کە بەمەبەستي وتووێژ سەبارەت بە ڕەوتي پەرەي هاوکارييەکاني تاران و ئەنقەرە و پرسي گرينگي ناوچە سەرداني تورکياي کردووە لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغلۆ وەزيري دەرەوەي ئەو وڵاتە ديدار و وتووێژي کرد .

ساڵحي هەروەها  وێڕاي شي کردنەوەي  ڕوانگەي کۆماري ئيسلاميي ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکاني ئێستاي ناوچە بەتايبەت سووريا، ئاماژەي کردە هەڵوێستي بنەڕەتي ئێران سەبارەت بە ڕێزگرتن لە خواستي خەڵک لە وڵاتاني ناوچە و لەسەر پێويستي وڵامدانەوە بە داواکاري جەماوەري لە چوارچێوەي وتووێژي سياسي ناوخۆيي و دووري کردن لە دەستێوەرداني هێزي بياني ، پێداگري کرد .

وەزيري دەرەوەي ئێران وێڕاي سەرنج دان بە ڕووداوەکاني ئەم دواييەي ميسرو بە پێداگري لەسەر گرينگايەتي مافي دياريکردني چارەنووسي خەڵکي ئەم وڵاتە وتيشي: بڕياري خەڵکي ميسر لە لايەن هەموانەوە جێي ڕێزە و ڕەوتي ديمۆکراسي دەست پێکراوەي ميسر  ڕەوتێکي پاوەجێ دەبێت و ڕۆژ لە دواي ڕۆژ  بەهێز تر دەبێتەوە.

ئەحمەد داوود ئۆغلۆ وەزيري دەرەوەي تورکياش لەم ديدارەدا وێڕاي  گرينگ وەسف کردني پێوەندي دوو وڵات و پێداگري لەسەر گرينگايەتي  پێويستي  کەڵک وەرگرتن لە هەموو بارستاکاني پێوەندي نێوان دوولا، ڕوانگەي  وڵاتەکەي سەبارەت بەڕووداوەکاني ناوچە بەتايبەت پرسي سووريا وميسر، لێک دايەوە.

سایتی رادیو کوردی