• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 351
  • چوار شەممه 19/4/1392
  • رۆژژمێر :

نيشانەکاني کەمي ڤيتامين و کانزاکان لە لەشدا

 

ئايا گۆڕاني دۆخي تەندروستي بەواتاي کەمي شتێک دێت لە جەستەدا؟ بزانە جەستەت چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکات کاتێک دەيەوێت پێت بڵێ ڤيتامين و کانزاکانت کەمە.

1. دروستبووني قڵێش لە کەناري دەمدا، دەگونجێ بەهۆي کەمي ڤيتامين B12ەوە بێت: دروست بووني قڵيش و ئازار لە دەوروبەري دەم ئاماژەيەکە بۆ کەمي ڤيتامين B12، ئەم ڤيتامينە پێکهاتەيەکي سەرەکييە بۆ دروستبوون و گەشەي خانەکان و بەبێ بووني ئەم ڤيتامينە، جەستە ناتوانێ بەڕادەي پێويست پێست نوێ بکاتەوە و خانەکاني دەوري لێو دروست بکاتەوە.

ئەم ڤيتامينە بەهەمان شێوە گرنگە بۆ گۆڕيني خۆراک بۆ وزە، هەر بۆيە ماندويي و سەر ئێشەش لە نيشانەکاني کەمي ئەم ڤيتامينەن.

چارەسەر: ئەوە کەسانەي شير دەخۆنەوە بەدەگمەن ڤيتامين B12يان کەم دەکات و خواردنەوەي تەنها يەک پەرداخي 250 ميليگرامي (پەرداخێکي ئاسايي) لە ڕۆژێکدا کێشەکە چارەسەر دەکات.

2. کەمبوونەوەي هەستي تام کردن، بەهۆي کەمي ماددەي (زينک)ەوەيە: توێژينەوەيەک لە زانکۆيەکي ئيرلەندا دەريدەخات، ئەو کەسانەي ماددەي کانزاي (زينک) لە خوێنياندا کەمە، کەمتر تامي سوێري (خوێ) دەچێژن.

نيشانەکاني ديکەي کەمي ئەم کانزايە، توشبووني نەخۆشييەکاني وەک سەرما و هەڵامەتە بە ڕادەيەکي زۆر و دواکەوتني چاکبونەوەي برين، بەوپێيەي کانزاکە سودێکي زۆري هەيە لە چالاک کردني سيستەمي بەرگري لەشدا.

چارەسەر: گۆشتي سور (گۆشتي بەرخ و گۆشتي مانگا- قيمە) سەرچاوەيەکي دەوڵەمەندن بە کانزاي (زينک) و پێويستە هەفتەي يەک جار ڕێژەيەکي کەميان لێ بخورێت، سەرچاوەکاني ديکەي دەوڵەمەند بەم کانزايە، گوێز و دانەوێڵەيە.

ئەوە کەسانەي شير دەخۆنەوە بەدەگمەن ڤيتامين B12يان کەم دەکات و خواردنەوەي تەنها يەک پەرداخي 250 ميليگرامي (پەرداخێکي ئاسايي) لە ڕۆژێکدا کێشەکە چارەسەر دەکات.

3. نا ئارامي گەدە، بەهۆي کەمي ڤيتامين A: دەبێتە هۆي زيادکردني ئەگەري توشبوون بە نەخۆشي بەهۆي بەکترياوە.

چارەسەر: خواردني گوێزەرێک ڕۆژانە باشترين و ئاسانترين چارەسەرە، خۆراکەکاني ديکەي دەوڵەمەند بەم ڤيتامينە، جگەر (دوو هەفتە جارێک)، بەڵام ئافرەتاني دووگيان دەبێت ئاگاداري خواردني جگەر بن، چونکە ڕێژەيەکي زۆر لە ڤيتامين A تێدايە و زياني بۆ کۆرپەلە هەيە.

4. هەستکردن بە ئازار لە هەموو جەستەدا، بەهۆي کەمي ڤيتامن D :لاوازي ئێسک نيشانەي کەمي ڤيتامين D دەگەێنێت بۆماويەکي درێژ، بەڵام ئازاري هەموو جەستە و لاوازي و ماندويي نيشانەي کەمي ئەم ڤيتامينەيە بۆ ماوەيەکي کورت.

چارەسەر: خواردني ماسي چەور (ڕۆني ماسي)، گەر هەفتەي دوو جار بخورێت باشترين سەرچاوەي ئەم ڤيتامينەيە، وەک ماسي سالمۆن و ساردين و پيلچارد، هەروەها بەسەربردني ماوەي 20 خولەک لەبەردەم تيشکي خۆر بەبێ بەکارهێناني کرێمە دژە خۆرەکان، ڕێگايەکي باشي ديکەي دەستکەوتني ڤيتامين Dيە.

 

خەندان-