• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 164
  • چوار شەممه 19/4/1392
  • رۆژژمێر :

ماليکي پێشوازي‌ له‌ بارزاني‌ نەكرد

بەپێي راپۆرتي ميديا عێراقيەکان، لەسەردانەکەي مەسعود بارزاني بۆ به‌غدا، ماليکي نەچۆتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازيکردني، بەڵکو لەلايەن دو وەزير و جێگرێکي سەرۆک وەزيرانەوە پێشوازي لێکراوە.

سەرلەبەياني ئەمڕۆ يەکشەممە مەسعود بارزاني له‌ سه‌ردانێكي‌ فه‌رميدا گه‌يشته‌ به‌غداو به‌پێي‌ هه‌واڵێكي‌ ده‌زگاي‌ ناوه‌ندي‌ عێراقي‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ي‌ نێوده‌وڵه‌تي‌ به‌غدا، هه‌ريه‌كه‌ له‌  هادي‌ عامري‌ وه‌زيري‌ گواستنه‌وه‌و عه‌لي‌ ئه‌ديب وەزيري خوێندني‌ باڵاو رۆژ نوري‌ شاوه‌يس جێگري‌ سه‌رۆك وه‌زيراني عێراقەوە پێشوازي لێکرا.

بەپێي راپۆرتي ميديا عێراقيەکان، لەسەردانەکەي مەسعود بارزاني بۆ به‌غدا، ماليکي نەچۆتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازيکردني، بەڵکو لەلايەن دو وەزير و جێگرێکي سەرۆک وەزيرانەوە پێشوازي لێکراوە.

لەئێستاشدا نوري ماليکي سەرۆک وەزيراني عێراق و مەسعود بارزاني لە شاري بەغدا لەکۆبونەوەدان، چاوەڕوانيش دەکرێت لەو سەردانەيدا کە ماوەي يەک رۆژ دەخايەنێت، بارزاني لەگەڵ ئوسامە نوجێفي سەرۆکي ئەنجومەني نوێنەراني عێراق و چەند بەرپرسێکي ديکەدا کۆببێتەوە.

چاودێرانيش لەهەرێمي کوردستان بۆچونيان وايە، ئه‌م سه‌ردانه‌ بواري‌ چاره‌سه‌ري‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌يي‌و ده‌ستورييه‌كاني‌ تێدا بەدي ناکرێت، بەڵکو ئامانج لێي زه‌مينه‌سازي‌ جێگۆڕكێي‌ پۆسته‌كان‌و قۆستنه‌وه‌ي‌ بارودۆخه‌كه‌يه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندي‌ لايەنێک.

رۆژي 9ي حوزەيران، سەرۆک وەزيراني عێراق سەرداني هەولێري کردو لە فڕۆکەخانەي نێودەوڵەتي هەولێر فەرشي سوري بۆ راخراو لەلايەن مەسعود بارزانييەوە پێشوازي لێکرا.

سبەي