• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 137
  • سێ شەممه 18/4/1392
  • رۆژژمێر :

محەممەد بەرادەعي وەک سەرۆک وەزيراني ميسر دياري کرا

محەممەد بەرادەعي سەرۆکي پارتي دەستوور و وتەبێژي نەياراني  محەممەد مورسي  سەرۆکي ميسر کە لەلايەن سوپاوە لابرا، لەلايەن عەدلي مەنسوور سەرۆک کۆماري  کاتيي  ، وەک  سەرۆک وەزيراني نوێي ئەم وڵاتە دياري کرا.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا، بزووتنەوەي نافەرماني  لە کۆبوونەوەي ڕۆژي شەممەي ئەنجومەني ناوەندي ، پێشنياري  دابوو محەممەد بەرادەعي بۆ پۆستي سەرۆک وەزيري  دياري بکرێت.

محەممەد بەرادەعي سەرۆکي پارتي دەستوور و وتەبێژي نەياراني محەممەد مورسي سەرۆکي ميسر کە لەلايەن سوپاوە لابرا، لەلايەن عەدلي مەنسوور سەرۆک کۆماري کاتيي ، وەک سەرۆک وەزيراني نوێي ئەم وڵاتە دياري کرا.

بەرادەعي  لە پۆستي سەرۆکايەتي پارتي دەستوور، کشاوەتەوە.

بە گوێرەي ئەم ڕاپۆرتە سەرچاوەيەکي نيزيک لە هێزي ميسري  ڕايگەياند کە محەممەد بەرادەعي  ئەمڕۆ لەگەڵ عەدلي مەنسوور  سەرۆکي  کاتيي ميسر ديدار و وتووێژي کردووە .

هەڵبژێردراني  بەرادەعي  سێ ڕۆژ دواي لەسەر کارلادراني محەممەد مورسي  سەرۆکي ميسر، ئەنجام  درا.

رادیو کوردی