هه‌ندێك شتي هه‌ڵه‌ي خه‌ڵك ده‌رباره‌ي قاوه
قاوه يه‌كێكه ه‌و خواردنه‌وانه‌ي هه‌ميشه ده‌خورێته‌وه، قاوه بووه به‌به‌شێك له خواردنه‌وه‌ي به‌يانيان و ئه‌و كاتانه‌ي كه خه‌ومان دێت و نامانه‌وێت بخه‌وين، هه‌ندێ ده‌ڵێن هيچ زياني نييه، به‌ڵام هه‌ندێكي تر ده‌ڵێن زياني زۆري هه‌يه، گفتوگۆي زۆري له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ڕاستيدا قاوه زياني خۆي هه‌يه، خه‌ڵكي بۆچه‌ند شتێك قاوه ده‌خۆنه‌وه، چه‌ند سوود و زيانێكي لاي خه‌ڵك باوه كه هه‌ڵه‌يه، وه‌ك:
-لابردني سترێس: له‌ڕاستيدا قاوه ده‌بێته هۆي سترێس و نيگه‌راني، قاوه ناهێڵێت ئه‌دينۆسين، كه هۆڕمۆنێكه سترێس كه‌مده‌كاته‌وه و نايهێڵێت.
-كه‌مخه‌وي نه‌هێشتني خوتن: قاوه نابێته هۆي كه‌مخه‌وي له‌به‌رئه‌وه‌ي ئه‌و كافينه‌ي تێيدايه له‌ماوه‌يه‌كي كه‌مدا ده‌كرێته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌نده نامێنێته‌وه كه وابكات خه‌و نه‌هێڵێت، به‌ڵام كاريگه‌رييه‌كي كه‌مي ده‌بێت، له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكي ديكه ده‌گۆڕێت.
-شێرپه‌نجه: به‌هيچ شێوه‌يه‌ك قاوه نابێته هۆي شێرپه‌نجه، له‌توێژينه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ي قاوه ده‌خۆن كه‌متر تووشي شێرپه‌نجه ده‌بن به‌هۆي ئه‌و دژه ئۆكسێنه‌ره‌ي تێيدايه.
له‌ڕاستيدا قاوه ده‌بێته هۆي سترێس و نيگه‌راني، قاوه ناهێڵێت ئه‌دينۆسين، كه هۆڕمۆنێكه سترێس كه‌مده‌كاته‌وه و نايهێڵێت.
-هيچ سوودێكي نييه: نه‌خێر قاوه سوودي زۆرباشي هه‌يه، به‌هۆي ڕێژه‌ي به‌رزي دژه‌ئۆكسێنه‌كان، به‌وريايي له‌كاتي كاردا ده‌تهێڵێته‌وه، كێشه‌ي كه‌مخه‌ويت بۆچاره‌سه‌ر ده‌كات و واده‌كات خه‌وتنت وه‌كو خۆي لێبێته‌وه.
-ئالووده‌بوون به‌قاوه: هيچ ئالووده‌بوونێكي قاوه له له‌شدا ڕوونادات، چونكه ئالووده‌بوون به‌شتێكه‌وه ده‌بێته هۆي زيادبووني ئه‌و بڕه‌ي كه وه‌رده‌گيرێت له‌و مادده‌يه، وازلێهێناني شتي مه‌ترسيداري به‌دوادا دێت، به‌ڵام قاوه وانييه.
-له‌بارچوون و كێشي كه‌مي منداڵي تازه له‌دايكبوو: هيچ په‌يوه‌ندييه‌ك له‌نێوان له‌بارچوون و خواردنه‌وه‌ي قاوه‌دا نييه، ئه‌و دايكانه‌ي قاوه ده‌خۆنه‌وه، هيچ كات به‌هۆي قاوه‌وه كێشي منداڵه‌كه‌يان كه‌منابێت و هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه ئه‌و زيانه بسه‌لمێنێت.
-توششبوون به ئێسكه‌نه‌رمه و لاوازبووني ئێسك: قاوه هيچ كات نابێته هۆي ئه‌وانه و هيچ توێژينه‌وه‌يه‌ك هه‌تا ئێستا نه‌يتوانيوه كه قاوه ببه‌ستێته‌وه به‌و شتانه‌وه.
SNNC
باخچه
NRT