بارزاني دوو ساڵي تر سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستانه
پرۆژه برياري درێژکردنه‌وه‌ي ماوه‌ي سه‌رۆکايه‌تي مه‌سعوود بارزاني بۆ دوو ساڵ په‌سه‌ندکرا هه‌روه‌ها ته‌مه‌ني ئه‌م خوله‌ي په‌رله‌ماني کوردستانيش تا مانگي 11 ئه‌مساڵ درێژکرايه‌وه.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس، له دانيشتني پاش نيوه‌ڕۆي په‌رله‌ماني کوردستان، واده‌ي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم و خولي سێهه‌مي په‌رله‌مان درێژکرايه‌وه.
واده‌ي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان بۆ ماوه‌ي دوو ساڵ تاوه‌کوو 18/9/2015 درێکرايه‌وه و خولي سێهه‌مي په‌رله‌ماني کوردستانيش تاوه‌کوو 1/11/2013 به‌رده‌وام ده‌بێت.
پرۆژه برياري درێژکردنه‌وه‌ي ماوه‌ي سه‌رۆکايه‌تي مه‌سعوود بارزاني بۆ دوو ساڵ په‌سه‌ندکرا هه‌روه‌ها ته‌مه‌ني ئه‌م خوله‌ي په‌رله‌ماني کوردستانيش تا مانگي 11 ئه‌مساڵ درێژکرايه‌وه.
به گوێره‌ي هه‌واڵه‌که، دواي ئه‌وه‌ي نيوه‌رۆي ئه‌مرۆ شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێکي ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێۆن روويدا کاتژمێر چواري ئێواره کۆبونه‌وه‌ي په‌رله‌ماني کوردستان ده‌ستيپێکرده‌وه.
ئاماژه‌ش کراوه که پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه ياساي درێژکردنه‌وه‌ي واده‌ي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان‌و خولي سێهه‌مي په‌رله‌ماني کوردستان سه‌ره‌نجام ئه‌و پرۆژه ياسايه ده‌نگي به‌ده‌ستهێنا که‌داواي درێژکردنه‌وه‌ي واده‌ي ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌يه ده‌ده‌ن له‌هه‌رێمي کوردستاندا.
ئه‌مه له حاڵێکدايه که هه‌واڵنێري کوردپرێس له به‌ر ده‌رکي په‌رله‌ماني کوردستان ڕايگه‌ياند: هه‌ر ئێستا و دواي په‌سه‌ند بووني پرۆژه ياساکه دووباره ئاڵۆزي له‌ناو هۆڵي په‌رله‌ماندا دروستبۆوه له نێوان هه‌ندێک په‌رله‌مانتاري ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسيۆن و شه‌ڕه قسه و شه‌ري راگه‌يێنه‌ريي دوولايه‌ن به‌رانبه‌ر يه‌کتر توندتر بۆته‌وه."
سایتی رادیو کوردی