ماليکي سه‌رداني ڕوسيا ده‌کات
سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتي فه‌رمي بۆ به‌شداريي له کۆڕبه‌ندي وڵاتاني هه‌نارده‌ي گازي سروشتي له‌م حه‌وته‌يه‌دا سه‌رداني ڕووسيا ده‌کات.
فازڵ جه‌واد، ڕاوێژکاري سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ي سه‌باح، چاپي به‌غدا ڕايگه‌ياند که نووري ماليکي له به‌شداريي کردني له کۆڕبه‌ندي وڵاتاني هه‌نارده‌کاري گازيي سروشتي له ڕووسيا که ڕۆژاني يه‌ک و دووي جووڵاي به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به سيفه‌تي چاو‌دێر وتاري ده‌وڵه‌تي عێراق پێشکه‌ش ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتي فه‌رمي بۆ به‌شداريي له کۆڕبه‌ندي وڵاتاني هه‌نارده‌ي گازي سروشتي له‌م حه‌وته‌يه‌دا سه‌رداني ڕووسيا ده‌کات.
ڕاشيگه‌ياند که نووري ماليکي له‌و سه‌ردانه‌يدا له‌گه‌ڵ ويلاديمير پووتين، سه‌رۆک کۆماري ڕووسيا کۆده‌بێته‌وه.
ڕاوێژکاري سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق ڕه‌تيکرده‌وه که نووري ماليکي له سه‌رداني بۆ ڕووسيا گرێبه‌ستي کڕيني چه‌ک واژۆ بکات.
کوردپرێس