عه‌لي باپير کانديدي کۆمه‌ڵي ئيسلامي بۆ پۆستي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم
کۆمه‌ڵي ئيبسلامي کوردستان باس له ئه‌گه‌ري کانديدبووني ئه‌ميري پارته‌که‌ي ده‌کات بۆ گرتنه دەستي پۆستي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان، به مه‌رجي ڕازي بووني دوو لايه‌نه‌که‌ي ديکه‌ي ئۆپۆزسيۆني هه‌رێم.
به دواي ئه‌وه‌ي پرسي گرتنه‌وه‌ي پۆستي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان بۆ خۆي بوو به هه‌رايه‌ک و ڕا وبۆچووني جياوازي لايه‌نه‌کاني لێکه‌وته‌وه و هه‌ندێک ڕاي دژ به يه‌ک له سه‌ر خۆ کانديد کردنه‌وه‌ي مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێم هاته ئاراوه و دواتر باس له کانديد بووني نۆشيروان مسته‌فا، ڕێبه‌ري بزووتنه‌وه‌ي گۆڕان کرا وه‌کوو ئۆپۆزسيۆنێکي هه‌رێم، له ئێستادا، لايه‌نێکي ديکه‌ي ئۆپۆزسيۆن واتا کۆمه‌ڵي ئيبسلامي باس له ئه‌گه‌ري کانديد بووني عه‌لي باپير، ئه‌ميري ئه‌و پارته ده‌کات بۆ پۆستي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێم.
کۆمه‌ڵي ئيبسلامي کوردستان باس له ئه‌گه‌ري کانديدبووني ئه‌ميري پارته‌که‌ي ده‌کات بۆ گرتنه دەستي پۆستي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان، به مه‌رجي ڕازي بووني دوو لايه‌نه‌که‌ي ديکه‌ي ئۆپۆزسيۆني هه‌رێم.
له‌مباره‌وه نازم عه‌بدوڵا، ئه‌ندامي مه‌کته‌بي سياسي کۆمه‌ڵي ئيسلامي به کۆمه‌ڵنيوزي ڕايگه‌ياند که پارته‌که‌يان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لايه‌نه‌که‌ي تري ئۆپۆزسيۆن ، به يه‌که‌وه کانديدي سه‌رۆکايه‌تي دياري ده‌که‌ن.
جه‌ختيشي کرده‌وه به بێ ڕه‌زامه‌ندي دوولايه‌نه‌که‌ي ديکه‌ي ئۆپۆرزسيۆن واتا گۆران و يه‌کگرتوو کانديديان نابێت و لێژنه‌ي هه‌ماهه‌نگي ئۆپۆزسيۆن ئه‌و که‌سه دياري ده‌کات و برياري کۆتايي له‌باره‌وه ده‌درێت.
ئه‌ندامه‌ي مه‌کته‌بي سياسي کۆمه‌ڵي ئيسلامي ڕاشيگه‌ياند ئه‌گه‌ريشي زۆره عه‌لي باپير کانديد بێت بۆ پۆستي سه‌رۆکي هه‌رێم، به‌ڵام له دواي ئه‌وه‌ي لايه‌نه‌کاني تري ئۆپۆزسيۆنيش ڕه‌زامه‌ندي له‌سه‌ر بنوێن.
کوردپرێس