• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 196
  • سێ شەممه 4/4/1392
  • رۆژژمێر :

1+5 پاش سوێند خواردني رووحاني پێشنياري کۆبوونه‌وه‌ ده‌دا به‌ ئێران

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي رووسيا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌يه‌ که‌ خولي داهاتووي وتووێژي تاقمي 1+5 و ئێران ده‌بێ دوابه‌دواي به‌ڕێوه‌چووني رێوڕه‌سمي سوێندخواردني سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژێردراوي ئێران به‌ڕێوه‌بچێ و نابێ ئيزن بده‌ين ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ وه‌دوا که‌وێ.

به‌ پێي راپۆرتي کاناڵي خه‌به‌ري ئێران سێرگێئي لاوروف وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي رووسيا رايگه‌ياند که‌ وڵاتاني 1+5 که‌ ئێستا خه‌ريکي وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێرانن سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ي ناڤۆکيي ئه‌و وڵاته‌ دوابه‌دواي به‌ڕێوه‌چووني رێوڕه‌سمي سوێندخواردني سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژێردراوي ئێران پێشنياري به‌ڕێوه‌بردني خولي داهاتووي وتووێژه‌کان به‌ به‌رپرساني تاران راده‌گه‌يه‌نێ.

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي رووسيا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌يه‌ که‌ خولي داهاتووي وتووێژي تاقمي 1+5 و ئێران ده‌بێ دوابه‌دواي به‌ڕێوه‌چووني رێوڕه‌سمي سوێندخواردني سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژێردراوي ئێران به‌ڕێوه‌بچێ و نابێ ئيزن بده‌ين ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ وه‌دوا که‌وێ.

لاوروف رۆژي هه‌يني له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي ئاسۆشيتدپرێس و بلومبێرگ وتي : راگه‌ياندني ئاماده‌بووني ئێران بۆ لێکدانه‌وه‌ي ئه‌گه‌ري راگرتني پيتاندني ئۆرانيۆم تا 20% ماوه‌يه‌ک پێش به‌ڕێوه‌چووني هه‌ڵبژاردني سه‌رۆک کۆماريي له‌ کۆماري ئيسلاميي پێکهاتبوو و تاقمي 1+5 به‌نيازه‌ هه‌تا دوابه‌دواي به‌ڕێوه‌چووني رێوڕه‌سمي سوێندخواردني سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژێردراوي ئێران پێشنياري به‌ڕێوه‌چووني خولي داهاتووي وتووێژه‌کان به‌ مه‌به‌ستي لێکدانه‌وه‌يان بێنێته‌ ئاراوه‌.

ته له فزيوني کوردى