• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 273
  • یەكشەممه 26/3/1392
  • رۆژژمێر :

گرنگي ڤيتامين (D)

چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريانخستووه‌ كه‌ ڤيتامين (D) ڕۆڵي گرنگي هه‌يه‌ له‌ ڕێكخستني ته‌ندروستي مێشك و هه‌موو له‌ش به‌ گشتي، كه‌خۆي له‌پێشخستني مێشك و كۆئه‌ندامي ده‌مار و دواخستني پوكانه‌وه‌ي له‌ته‌مه‌ني پيريداده‌بينێته‌وه‌.

 هه‌روه‌ا ڤيتامين (D) زۆر گرنگه‌ و په‌يوه‌ندي هه‌يه‌ به‌ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشيه‌كاني دڵ و شه‌كره‌ و ته‌ندروستي ئافره‌تي دووگيان. به‌ گوێره‌ي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كان هێشتا له‌سه‌رانسه‌ري گێتيدا خه‌ڵكانێكي زۆر به‌ده‌ست كه‌مي ڤيتامين (D) يه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، و كه‌مي ڤيتامين (D) بۆته‌ نه‌خۆشي سه‌رده‌م. باشترين سه‌رچاوه‌ي ڤيتامين (D) يش بريتيه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌به‌ر تيشكي خۆر بۆماوه‌ي چه‌ند خوله‌كێك به‌بێ به‌كارهێناني كرێمي دژه‌- تيشكي خۆر.

چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريانخستووه‌ كه‌ ڤيتامين (D) ڕۆڵي گرنگي هه‌يه‌ له‌ ڕێكخستني ته‌ندروستي مێشك و هه‌موو له‌ش به‌ گشتي، كه‌خۆي له‌پێشخستني مێشك و كۆئه‌ندامي ده‌مار و دواخستني پوكانه‌وه‌ي له‌ته‌مه‌ني پيريداده‌بينێته‌وه‌.

 هه‌رچه‌نده‌ تيشكي خۆري زۆريش مه‌ترسي توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ي پێست زياترده‌كات. مانه‌وه‌ له‌به‌ر تيشكي خۆر بۆماوه‌ي چه‌ند خوله‌كێك ڕێگه‌ ده‌دات به‌ له‌شي مرۆڤ كه‌ ڤيتامين (D) زۆر زياتر له‌وه‌ي له‌ خۆراك و حه‌پي ڤيتاميندا هه‌يه‌ به‌رهه‌مبێنێت.سه‌رچاوه‌ خۆراكيه‌كاني ڤيتامين (D) بريتيه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ شيره‌مه‌نيه‌كان و ماسي و هێلكه‌.

 

 

سەرچاوه:ماڵپه‌ڕي‌ باخچه‌