ده‌ستگيرکردني سيخوڕ له کوردستاني سووريا
هێزه‌کاني سه‌ر به يه‌کينه‌کاني پاراستني گه‌ل له ده‌ستگيري چه‌ند چه‌کداري نه‌ناسراو له ناوچه کوردنشينه‌کاني سووريا به تۆمه‌تي سيخوڕي هه‌واڵياندا.
ناسر حاجي مه‌نسوور، ئه‌ندامي باڵاي ته‌ڤگه‌ري جڤاکي ديموکراتيکي کوردي سووريا له گفتوگۆيه‌کي ته‌له‌فۆني له‌گه‌ڵ کوردپرێس وتي: هێزه‌کاني YPG چه‌ند چه‌کداريان ده‌ستگير کردووه که زانياري، وێنه و به‌ڵگه‌ي گرينگي سه‌ربازييان پێبووه و به نياز بوونه ڕاده‌ستي سوپاي ئازادي بکه‌ن.
وتيشي: له ئێستادا پێکادان و شه‌ڕي چه‌کداري له ده‌ڤه‌ري شاري عه‌فرين له ئارادايه.
ناسر حاجي مه‌نسوور ڕايگه‌ياند: "ژماره‌يه‌ک چه‌کداري سه‌ر به يه‌که‌ي سه‌لاحه‌ددين، ئازادي و سوپاي ئازاد که له نێوانياندا ژماره‌يه‌ک کوردي ئه‌و ناوچه‌يه ده‌بينرێت له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کاني پاراستني گه‌ل له ده‌ڤه‌ري عه‌فرين ده‌ستگير کراون."
هێزه‌کاني سه‌ر به يه‌کينه‌کاني پاراستني گه‌ل له ده‌ستگيري چه‌ند چه‌کداري نه‌ناسراو له ناوچه کوردنشينه‌کاني سووريا به تۆمه‌تي سيخوڕي هه‌واڵياندا.
ئاشکراشي کرد که له پشکنيني ئۆتۆمبێله‌کان و ئه‌و ئامێرانه‌ي له‌گه‌ڵيان بووه ڕێژه‌يه‌کي زۆر وێنه، نه‌خشه، به‌ڵگه و زانياري گرينگ له باره‌ي سيسته‌مي سه‌ربازي هێزه‌کاني پاراستني گه‌ل دۆزراوه‌ته‌وه که له لايه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه بۆ فه‌رمانده‌کاني سوپاي ئازاد ئاماده کراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ي TEVDEM سه‌ره‌ڕاي پشتڕاست کردنه‌وه‌ي هه‌واڵي چه‌ند پێکادانێکي چه‌کداري له‌م ڕۆژانه‌ي دوايي و له نێوان هێزه کوردييه‌کان له نێزيک شاري عه‌فرين، زيادي کرد: "پێمان وايه که گرووپه‌کاني سه‌لاحه‌ددين، ئازادي و چه‌ند گرووپي بچووکي سه‌ر به سوپاي ئازاد ده‌ستيان داوه‌ته سيخوڕي و ئه‌م زانيارييانه له‌سه‌ر داخوازي فه‌رمانده‌کاني سوپاي ئازاد ئاماده کراوه و ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵ يه‌که چه‌کداره کورده‌کاندا به شه‌ڕ بێن."
کوردپرێس