مه‌ستووره‌ي ئه‌رده‌ڵان
مه‌ستووره‌ي ئه‌رده‌ڵان شاعيرو مێژوونووسي كورده. ناوي خۆي (ماه شه‌ره‌ف خانم) بووه‌و نازناوي مه‌ستووره بووه. له‌ده‌وروبه‌ري ساڵي 18ظ 4ي زايني له‌بنه‌ماڵه‌ي قادرييه‌كاني سنه‌دا، كه ئه‌وسا زۆر لاي والييه‌كان به‌قه‌دربوون، له‌شاري سنه هاتووه‌ته دنياوه.
مامۆستا مه‌وله‌ويي تاوه‌گۆزي له‌په‌سني ئه‌و‌دا ئه‌م شيعره‌ي وتووه:
خورشيده‌كه‌ي ناز، ئه‌وجي بورجي سه‌ور
سه‌رتوغراي ده‌فته‌ر مه‌حبووبان جه‌ده‌ور
ها له‌خانه‌كه‌ي بورجي شه‌ره‌فدا
نوورئه‌فشانيشه‌ن وه هه‌ر ته‌ره‌فدا
ژياننامه
ناوي (ماه شه‌ره‌ف خانم)و نازناوي (مه‌ستووره) بووه. له‌ده‌وروبه‌ري ساڵي 122ظ ك.م (18ظ 4ز) له‌بنه‌ماڵه‌ي قادرييه‌كاني سنه، كه ئه‌وسا زۆر لاي والييه‌كان به‌قه‌دربوون، له‌شاري سنه هاتووه‌ته دنياوه.
باوكي، ئه‌وله‌سه‌ن به‌گ (ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌گ)، له‌پياوه ڕه‌سه‌نه‌كاني سنه بووه‌و به‌ماه شه‌ره‌ف خانمي خوێندووه تا وه‌هاي پێگه‌ياندووه كه ناو ده‌ربكات. له‌زه‌ماني خو‌سره‌و خاني ئه‌رده‌ڵان، واليي سنه، كه به‌ناكام ناوبراوه، خان‌و ماڵه قادرييه‌كان له‌يه‌كتر ڕه‌نجاون‌و ئاشتبوونه‌وه‌و بوونه خزم. مه‌ستووره بووه‌ته خێزاني خوسره‌وخان. خانيش له‌شيعرداناندا له‌خانم نزيكبووه‌ته‌وه. له‌ديواني هه‌ردووكياندا شيعر به‌يه‌كدا هه‌ڵدانيان زۆر به‌رچاوه. مه‌ستووره چل‌و چوار ساڵ ته‌مه‌ني بووه كه له‌سلێماني مردووه‌و هه‌ر له‌سلێمانيش نێژراوه.
مه‌ستووره‌ي ئه‌رده‌ڵان شاعيرو مێژوونووسي كورده. ناوي خۆي (ماه شه‌ره‌ف خانم) بووه‌و نازناوي مه‌ستووره بووه. له‌ده‌وروبه‌ري ساڵي 18ظ 4ي زايني له‌بنه‌ماڵه‌ي قادرييه‌كاني سنه‌دا، كه ئه‌وسا زۆر لاي والييه‌كان به‌قه‌دربوون، له‌شاري سنه هاتووه‌ته دنياوه.
شيعره‌كاني
مه‌ستووره له‌شيعرداناندا، چ به‌كوردي‌و چ به‌فارسي، زۆر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ي شيعره‌كاني له‌ناوچوون‌و ته‌نيا دووهه‌زار به‌يتێكي ماوه‌ته‌وه كه ساڵي 1926 (ميرزا ئه‌سه‌دوڵڵا خاني كوردستاني) سه‌رۆكي فه‌رهه‌نگي سنه له‌تاران چاپي كردوون، ئه‌وه‌ي جێگه‌ي نيگه‌رانييه شيعره كوردييه‌كاني مه‌ستووره هه‌ر زۆر كه‌م ماون، به‌ڵام له‌قه‌سيده‌يه‌كيدا كه به‌م به‌يته‌وه ده‌ستپێده‌كات:
گرفتارم به‌نازي چاوه‌كاني مه‌ستي فه‌تتانت
بريندارم به‌نێشي سينه‌دۆزي تيري موژگانت