سافى هيراني
ناوى کاک مستەفاى کوڕى کاک عەبدلڵاى(ثانى)کوڕى کاک عەلى کوڕى کاک مستەفاى کوڕى کاک عەبدلڵاى کوڕى شێخ سولەيمانى هيرانى يە.
سافى لە ساڵى 1873 ز لە گوندى هيران سەر بە قەزاى شەقلاوە لە دايك بووە.
هۆنراوەى بە هەر چوار زمانى کوردى و عەرەبى و فارسى و تورکى نووسيوە.
لە ڕێکەوتى 12/2/1942 کۆچى دوايى کردووە.
كاك عبدالله‌ي باوكي (سافي) خوا ناسێكي دڵ پڕ له جۆش و خڕۆش بووه.
سه‌ڕه‌ڕاي زانستي ئاييني و خه‌ريك بوون به كاري ئيرشاد و ته‌سه‌ووف, له (شيعر و ئه‌ده‌بيات) يشدا شاره‌زا بووه, شيعري غه‌زه‌ل و ئاييني به كوردي و فارسي له پاش به جێ ماوه, نازناوي (ساني) بووه.
له ساڵي 1906 ي زاييني له هيران كۆچي دوايي كردووه و هه‌ر له‌وێش له ئه‌شكه‌وته داتاشراوه‌كه‌ي (شێخ سوله‌يمان) نێژراوه,ئه‌و ئه‌شكه‌وته تايبه‌ته به لێشاردنه‌وه‌ي گه‌وره پياواني ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه له پۆست نشينيان
سافي سه‌ره‌تاي خوێندني ئاييني لاي كاك عه‌بدوڵڵاي باوكي ده‌ستي پێكردووه,له پاشان كه پله‌ي خوێندني به‌رزبۆته‌وه له زۆر جێگا فه‌قێياتي كردووه وه‌ك (كۆيه,هه‌ولێر, ڕه‌واندوز,سه‌ران) له لاي مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دي ڕه‌ش ومه‌لا ئه‌حه‌مدي ئومه‌ر گوبه‌تي خوێندووه,
له كوردستاني ئێرانيش له((لاجان)و (سابلاخ) و (په‌سۆي) فه‌قێ بووه.
له سابلاخ ماوه‌يه‌كي زۆر ماوه‌ته‌وه له مزگه‌وتي( شا ده‌روێشي) له‌لاي قازي عه‌لي خوێندوويه‌تي.
له ته‌مه‌ني (30) ساڵيدابووه كاتێ باوكي كۆچي دوايي كردووه, هه‌ر له‌و كاته‌وه بووه به جێ نشين و به (كاكه مسته‌فاي هيداني) ناوي ده‌ركردووه, به‌م شێوه‌يه خزاوه‌ته نێو قۆناغێكي نوێ له ژيانيدا بۆ ته‌واو كردني زنجيره‌ي ته‌ريقه‌ي قادري.
شيعري ڕێك و له‌باري هه‌بووه له‌باره‌ي عيشق و دڵداري,هه‌ر له ته‌مه‌ني چوارده ساڵيدا ده‌ستي به شيعر هۆنينه‌وه كردووه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌رگرتني نازناوي (كاك) و دانيشتني له جێگاي باوكي, عاله‌مي ماددي وه‌لاناوه بۆ عاله‌مي مه‌عنه‌وي و له پاشان بووه به مه‌رجه‌عي موريد و ده‌روێشان و عاشقاني ڕێگه‌ي خوا په‌رستي.
له به‌راووردي (لاهووت) و (ناسووت) دا, پله و پايه‌ي به‌رزي به‌ده‌ست هێناوه, هه‌ر له ڕێگاي شيعره پڕ عيشق و ته‌سه‌وفه‌كانيه‌وه, ده‌نگي (ياگه‌يلاني) گه‌ياندۆته كۆڕي وه‌فاداراني ئه‌و ئه‌زموونه كه قوتابخانه‌يه‌كي ته‌سه‌وفي و شيعري تايبه‌ت بووه,
سافيهه‌ست ناسك, يه‌كێك بووه له ڕێزي ئه‌و شاعيره ناسراوانه‌ي كه ته‌سه‌وف و ئه‌ده‌بيان به‌يه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه, له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازي جه‌زيري و(حه‌ريق) و (مه‌حوي), عيشق و ته‌سه‌وف لاي (سافي), به جۆرێك بووه كه هه‌موو جه‌سته‌ي پێكاوه.
سافي شاعير و خوا په‌رست, پاش به‌سه‌ربردني ته‌مه‌نێكي پڕ له كۆشش,له مانگي شوباتي ساڵي(1942)ي زاييني, دڵه پڕ له جۆشه‌كه‌ي له لێدان كه‌وت و كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكي ئه‌ده‌بي به پێز و ڕه‌نگيني به‌جێهێشت, له‌ته‌ك باوكي و باپيراني نێژراوه له‌و گۆڕه‌ي كه له ژيانيدا به ده‌ستي خۆي هه‌ڵيكه‌ندبوو, له ئه‌شكه‌وتي شێخ سوله‌يماني هيراني.
سافي له دواي خۆي (7) كوڕ و (4) كچي لێ به‌جێماوه,کوڕي گه‌وره‌ي (كاك علي) له‌دواي خۆي بوو به شێخ و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ي باوكي و له‌سه‌ر ته‌ريقه‌تي قادري به‌رده‌وام بووه له ئيرشاد كردن.
...............
يارله‌به‌ر نازي جواني مامزه سا ڕه‌م ده‌کا
ياله ناڵه‌ي عاشقانه رووله عاله‌م که‌م ده‌کا
له‌علي لێوي شاهيده مڵکي دڵم خاسي ئه‌وه
حه‌قيه‌تي به‌و خاته‌مه ده‌عوايي جامي جه‌م ده‌کا
ئاهي سينه‌ي عاشقانه وا جيهاني گرتووه
له‌و بزانه گه‌ر ده‌ماوه‌ند به‌عزه جارێ ته‌م ده‌کا
من ئيجاره‌ي خه‌رمه‌ني غه‌م بۆ دڵي مسکين ده‌که‌م
سوئي تالع دێت و هيجراني له سه‌رمن زه‌م ده‌کا
دڵ ئه‌مه‌گداره و که‌چي مه‌حبووبه ئازاري ده‌دا
خه‌ڵقي بۆ بيگانه وايه ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م ده‌کا
سافيا گه‌ر مائيلي ته‌نهايي بێ عه‌يبي ني يه
عيلله‌تي سه‌ودايه‌تي هه‌ر حه‌ز له جێي بێ غه‌م ده‌کا
ئه‌و په‌رچه‌م و ئه‌گريجه هه‌موو دوژمني دينه
ئه‌و زوڵف و رووه‌ت ئافه‌تي سه‌ر روويي زه‌مينه
عيشقت له دڵم سابته نه‌ک عارزه قوربان
وه‌ک توڕه‌يي شاهان که له‌سه‌ر روويي نگينه
عاله‌م چ ده‌زاني که ئه‌من کوشته‌يي کێمه
له‌و تيري موژه‌ت زاهيره دايم که به خوينه
بێ عاره دڵم چه‌ندي جه‌فاي ده‌ي حه‌قه ئه‌مما
جێي ره‌حمه گوڵم چونکي ره‌قيب واله که‌مينه
دڵ بۆته که‌باب بۆ مه‌زه‌يي ديده‌يي مه‌ستت
قوربان له‌وه مه‌علوومه که لێوت نمه کينه
جانا وه‌ره وا غه‌رقه‌يي تۆفاني سرووشکم
بۆ نووحي وه‌فات نابێ نه‌جاتم به‌سه‌فينه
سافي که له خاکي ده‌ري تو دووره به قوربان
سه‌گ مه‌رگي نه‌بێ هێنده چلۆن قابيلي ژينه
سه رچاوه:سایتی رادیو‌و سورانی