پلان و به‌رنامه‌ي فه‌رهه‌نگي پاڵێوراواني هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێران
له درێژه‌ي به‌رنامه‌ي ته‌له‌ڤزيۆني پاڵێوراواني يازده‌هه‌مين خولي هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێران هه‌ريه‌ک له هه‌شت پاڵێوراوي خاوه‌ن سه‌ڵاحييه‌ت له نيقاشێکي ته‌له‌ڤزيۆني به‌رنامه‌کاني خۆيان له بواري فه‌رهه‌نگي وڵات خسته ڕوو.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: له به‌رنامه‌ي ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي پاڵێوراوان له ته‌له‌ڤزيۆن بۆ به‌رنامه و پلاني فه‌رهه‌نگييان سه‌عيد جه‌ليلي، ده‌بيري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي ئێران، ده‌ستپێکردني شۆڕشي ئيسلامي ئێراني له‌لايه‌ن ئيمام خومه‌يني له‌سه‌ر بنه‌ماي فه‌رهه‌نگي زاني و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگي به‌هێزتر و کاريگه‌رتر له ياسا له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌ختيشي کرده‌وه له ماوه‌ي 8 ساڵ به‌ره‌ڤانيي پيرۆز، فه‌رهه‌نگي به‌سيجي سه‌رکه‌وتني ئێراني مسۆگه‌ر کرد و پێويسته له ئێستادا سه‌رۆک کۆمار که‌سايه‌تييه‌کي فه‌رهه‌نگي و به تواناگه‌لێکي فه‌رهه‌نگي باشه‌وه بێت.
ئاماژه‌شي دا به دروست بووني چه‌ند فيلمێکي دژه‌ئێراني له ڕۆژئاوا و وتي: بێگومان بواري فه‌رهه‌نگ گرێ دراوي سياسه‌ت و ئابوورييه له حاڵێکدا ڕۆژئاوا ده‌فرايه‌تي فه‌رهه‌نگ له سياسه‌ت به‌کار ده‌هێنێت پێويسته سه‌رۆک کۆماري داهاتوو له‌م بواره‌دا فه‌رهه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني وڵات‌دا به‌کار بهێنێت.
له درێژه‌ي به‌رنامه‌ي ته‌له‌ڤزيۆني پاڵێوراواني يازده‌هه‌مين خولي هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێران هه‌ريه‌ک له هه‌شت پاڵێوراوي خاوه‌ن سه‌ڵاحييه‌ت له نيقاشێکي ته‌له‌ڤزيۆني به‌رنامه‌کاني خۆيان له بواري فه‌رهه‌نگي وڵات خسته ڕوو.
هه‌روه‌ها غوڵامعه‌لي حه‌داد عادل، پاڵێوراوي يازده‌هه‌مين خولي هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماري ئێران جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ندي هه‌مه‌لايه‌نه‌ي بواري فه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئابووري و سياسه‌تي وڵات و فه‌رهه‌نگي وه‌کوو ڕۆحێک له جه‌سته‌ي کۆمه‌ڵگا زاني.
وتيشي فه‌رهه‌نگي ئێران ئيسلامييه و خه‌ڵکي ئێران ته‌نانه‌ت پێش سه‌رهه‌ڵداني ئاييني ئيسلام خوداپه‌ره‌ست بوون و پێويسته له ئه‌مڕۆدا له‌پێناو به ئيسلامي کردني کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ بده‌ين و ئيسلام و قورئان وه‌کوو بنه‌ما و بناغه‌ي ژيان و کۆمه‌ڵگاي خۆمان دابنين.
حه‌داد عادل جه‌ختيشي کرده‌وه له ده‌وڵه‌ته‌که‌ي له ئه‌گه‌ري سه‌رکه‌وتني له هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌وڵ ئه‌دات به‌ره‌ي نوێي وڵات فه‌رهه‌نگي خۆي بناسێت و شانازي بکات به موسڵمان بوون و ئێراني بووني خۆي چونکوو ته‌نيا به ناسيني فه‌رهه‌نگي خۆمان ده‌توانين له به‌رامبه‌ر هوروژمي فه‌رهه‌نگي بێگانه‌وه خۆڕاگر بين.
له درێژه‌ي ئه‌و به‌رنامه‌يه‌دا موحسن ڕه‌زايي جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر کاريگه‌ري بواري ئابووري له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگي کۆمه‌ڵگا و نموونه‌ي هێناوه له فه‌رمووده‌ي په‌يغه‌مبه‌ري مه‌زن که فه‌رموويه‌تي" له‌وانه‌يه ئه‌نجامي هه‌ژاري و ده‌ستکورتي بگاته کوفر" و وتي: پێويسته ئێمه‌ش له سه‌ره‌نجداني باري فه‌رهه‌نگي وڵات لايه‌ني ئابووريش له به‌رچاو بگرين.
پاڵێوراوي سه‌رۆک کۆماريي ئێران وتي: پرسي بێکاري و هه‌ژاري زۆر جيدديه و تا ئه‌و کێشه‌گه‌له چاره‌سه‌ر نه‌که‌ين به‌رنامه‌ي فه‌رهه‌نگيي کاريگه‌ر نابێت.
ڕه‌زايي له وته‌کانيدا ڕه‌خنه‌شي گرت له ده‌ستێوه‌رداني ده‌وڵه‌ت له کاروباري فه‌رهه‌نگي وه‌رزش و جه‌ختي کرده‌وه پێويسته فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و وه‌رزش بدرێته ده‌ستي که‌سايه‌تي فه‌رهه‌نگي و هونه‌رييه‌وه.
له به‌شێکي ديکه‌ي ڕاگۆڕينه‌وه‌کاندا حه‌سه‌ن ڕۆحاني، پاڵێوراوێکي ديکه‌ي هه‌ڵبژاردنه‌کان پرسي فه‌رهه‌نگ و خه‌ساره فه‌رهه‌نگييه‌کاني به يه‌که‌مايه‌تي پرسه کۆمه‌ڵايه‌تي و نه‌ته‌وه‌ييه‌کان لێکدايه‌وه و فه‌رهه‌نگي به بناغه‌ي شۆڕشي ئيسلامي وه‌سف کرد.
ئاماژه‌شي دا به کێشه کۆمه‌ڵايه‌تي و فه‌رهه‌نگييه‌کاني ئه‌مڕۆي ئێران و له‌وان ته‌ڵاق و چاره‌سه‌ري کێشه‌کانيشي به که‌م کردنه‌وه‌ي ده‌ستي ده‌وڵه‌ت له کاروباري فه‌رهه‌نگي و داناني ئه‌و پرسانه له ئه‌ستۆي که‌سايه‌تي فه‌رهه‌نگي و هونه‌ري کۆمه‌ڵگاي ئێران ڕاگه‌ياند.
له درێژه‌ي ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا عه‌لي ئه‌کبه‌ر وڵايه‌تي ڕوانگه‌ي خۆي به‌م شێوه‌يه خسته ڕوو که پێويسته ده‌وڵه‌تي ئاينده به له‌به‌رچاوگرتني فه‌رمووده‌کاني قورئاني پيرۆز نماناي فه‌رهه‌نگي ئيسلامي و ئێراني بێت و له‌مباره‌وه جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر گرينگايه‌تي په‌روه‌رده‌ي ئيسلامي له بنه‌ماڵه‌کان و وتي که ڕێگه‌چاره‌ي زۆربه‌ي کێشه فه‌رهه‌نگييه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسانکاري له هاوسه‌رگيري گه‌نجان و دروست کردني ده‌رفه‌تي کار و پيشه و هه‌وڵ دان له‌پێناو پته‌وکردني بناغه‌ي بنه‌ماڵه‌کان و هه‌روه‌ها زياد کردنه‌وه‌ي ڕۆڵي مامۆستايان له کۆمه‌ڵگا و خوێندنگه‌کان.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د غه‌ره‌زي له به‌شێکي ديکه‌ي به‌رنامه‌که، فه‌رهه‌نگي به ده‌ستکه‌وت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ي کرده‌وه‌کاني کۆمه‌ڵگا زاني و جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر ده‌وري خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر له پاراستني فه‌رهه‌نگ و وتيشي هه‌ژاري هه‌ڕه‌شه له فه‌رهه‌نگ ناکات ته‌نيا کاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر دروست بووني هونه‌ر چونکوو له‌گه‌ڵ زيادبوونه‌وه‌ي سه‌روه‌ت و سامان گه‌ل هونه‌ري خۆيان ده‌خه‌نه ڕوو و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ هه‌ردووکي به‌رهه‌مي ژياني خه‌ڵکي کۆمه‌ڵگايه و خه‌ڵک ده‌توانن له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ي ده‌ره‌کي خۆڕاگربن و وڵات و فه‌رهه‌نگي نه‌ته‌وه‌يي بپارێزن.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف، پاڵێوراوێکي ديکه‌ي هه‌ڵبژاردنه‌کان فه‌رهه‌نگ و هونه‌ري به يه‌که‌مايه‌تي پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ي ده‌وڵه‌تي خۆي ڕاگه‌ياند و شۆڕشي ئيسلامي ئێراني به شۆڕشێکي فه‌رهه‌نگي و جه‌ماوه‌ريي وه‌سف کرد و به‌رنامه‌ي خۆيشي به گۆڕانکاري له ڕوانگه‌کان به بواري فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و به له‌به‌رچاوگرتني ياساي بنه‌ڕه‌تي ڕاگه‌ياند.
وتيشي له ده‌وڵه‌تي من ده‌ستێوه‌رداني ده‌وڵه‌ت له کاروباري فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر که‌م ده‌کرێته‌وه و که‌سايه‌تي فه‌رهه‌نگي و نوخبه‌کان به‌رپرسياري بواري فه‌رهه‌نگ و ئابووري وڵات ده‌بن.
له به‌رنامه‌ي ته‌له‌ڤزيۆني ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي پاڵێوراواني خاوه‌ن سه‌ڵاحيه‌ت محه‌مه‌د باقر قاڵيباف پلان و به‌رنامه‌ي فه‌رهه‌نگي خۆي ڕاگه‌ياند و له پێشدا جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر کۆتايي پێهێنان به سيسته‌مي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي به‌ستراوي بێ گۆڕانکاري ڕابردوو و وتي: هيچ ڕێگايه‌کمان نييه جگه له پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوون.
شاره‌داري گه‌وره شاري تاران پێويستي ئێستاي ئێران به سياسه‌تێکي گشتگيري کۆمه‌ڵايه‌تي ده‌زانێت که به شێوه‌ي يه‌کسان له ئابووري و فه‌رهه‌نگ و سياسه‌ت پێشکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.