زانستي حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ)
له هه‌واڵ و لێگێڕانه‌وه‌کان واده‌رئه‌که‌وێت که به‌شێک له زانستي حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ) له لايه‌ن په‌روه‌دگاره‌وه به‌و به‌خشراوه . ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له گۆته‌ييک به‌رانبه‌ر به پووري زێنه‌ب فه‌رموويه‌تي : «انتبحمدالله عالمة غير معلمه و فهمه غير مفهمه» تۆ سپاس بۆ خوا زاناي بێ مامۆستا و خاوه‌ن فامێکي که له نێو زاتي تۆدايه .
حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ) له وتاره‌کانيدا نيشان ئه‌دات که به ته‌واوي له‌گه‌ڵ زانسته قۆرئانيه‌کاندا ئاشنا بوه . ئه‌گه‌ر که‌سێ زانستي قۆرئاني ته‌واو نه‌بێت چۆن ئه‌توانێ بۆ هه‌ر پرسێک به‌ڵگه‌ييک له قۆرئان بێنێ بۆ مه‌حکووم کردني دۆژمناني
ئه‌و ڕاڤه‌کاري قۆرئان بوه و له‌و ڕۆژانه‌دا که عه‌لي (د.خ) له کووفه‌دا نه‌بوهو ئه‌م ئافره‌ته مه‌زنه دانيشتنێکي له ماڵي خۆي‌دا بوه که بۆ ئافره‌تان ڕاڤه‌کاري قۆرئاني کردوه . ڕۆژێک له ڕۆژان ماناي "کهيعص" ده‌کرد بۆ دانيشتوان . ناکاو عه‌لي (د.خ) هاته ناو و فه‌رمووي : ئه‌ي ڕوناکي چاوانم! بيستم که ماناي "کهيعص" ده‌کرد بۆ ئافره‌تان . گۆتي : به‌ڵێ به قۆربان! فه‌رمووي : ئه‌ي ڕوناکي چاوانم! ئه‌وه نهێني کاره‌ساتێکه که دوايي دێ به سه‌ر ئێوه ئه‌هلي به‌يتي پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) دوايان برێک له‌و کاره‌ساته‌ي بۆ ئه‌و باس کرد تا ئه‌و جێگاي که گرياني ئه‌و خاتونه به‌رز بوه‌وه .
شايه‌تێکي تري زانستي به‌رزي ئه‌و خاتونه چه‌ند گۆتارێکي ئه‌وه له کووفه و شامدا و زانايانێکي زۆر ئه‌وه‌يانه وه‌رگێڕاوه . ئه‌م گۆتارانه تواناي زانستي ئه‌و ده‌رئه‌خات له زانسته ئيسلاميه‌کان به تايبه‌ت له قۆرئاندا . ئه‌و ئايه‌تانه‌ي که ئه‌و له‌و گۆتارانه‌دا هاوردويه‌تي وڵامي زۆرێک له‌و گۆمانانه‌يه که له بواري بڕوا و ... هه‌يه .
حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ) له وتاره‌کانيدا نيشان ئه‌دات که به ته‌واوي له‌گه‌ڵ زانسته قۆرئانيه‌کاندا ئاشنا بوه . ئه‌گه‌ر که‌سێ زانستي قۆرئاني ته‌واو نه‌بێت چۆن ئه‌توانێ بۆ هه‌ر پرسێک به‌ڵگه‌ييک له قۆرئان بێنێ بۆ مه‌حکووم کردني دۆژمناني .
به‌ڵێ ، ته‌نيا هه‌ڵگري تواناي زه‌رياي قۆرئان و ڕاستيه‌کاني ئه‌توانێ هه‌ڵگري پێخامي ئيمامه‌ت بێ و نهێنيه‌کاني خوا بێت . ئه‌و له کاتي نه‌خۆشي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له لايه‌ن ئيمام حسه‌ينه‌وه (ر.خ) نوێنه‌رايه‌تي تايبه‌تي هه‌بوو بۆ وڵامي پرسيار و کێشه ئايينيه‌کاني خه‌ڵک و خه‌ڵکيش بۆ پرسيار سه‌باره‌ت به حه‌راڵ و حه‌رام ئه‌هاتن بۆ لاي زێنه‌ب تا ئه‌و کاته‌ي که ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له نه‌خۆشي ڕزگاري بوو .
شايه‌تێکي تري جێگاي زانستي ئه‌و ئه‌و گێڕانه‌وه‌يانه‌ن که ئه حه‌ديس زانه گێڕاويه‌ته‌وه ، له‌وانه‌يه ، وتاري دايکي فاتێمه (س.خ) له مزگه‌وتي مه‌دينه . و حه‌ديسي " «ام ايمن» سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ي که له داهاتوودا له که‌ربه‌لادا ڕوو ئه‌دات .