• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 136
  • پێنج شەممه 24/12/1391
  • رۆژژمێر :

كۆبوونه‌وه‌كه‌ي ماليكي و حه‌كيم

جه‌عفه‌ري: ته‌ئكيد له‌سه‌ر هاوپه‌يمانێتي له‌ گه‌ڵ لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌

سه‌رۆكي هاوپه‌يماني نيشتمانيي، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكي حكومه‌ت ‌و سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئيسلامي كۆبووه‌وه‌ ‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تاوتوێي پێشهات‌و بارودۆخي ناوخۆيي ‌و هه‌رێميي عيراقيان كرد، ته‌ئكيديشي له‌سه‌ر هاوپه‌يمانێتي "ستراتيژيي" له‌گه‌ڵ كورد ‌و ئيئتيلافي عيراقييه‌ كرده‌وه‌، له‌و رووه‌شه‌وه‌ داواي به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌ن ‌و هێزه‌ سياسييه‌كان، كرده‌وه‌.

جه‌عفه‌ري: ته‌ئكيد له‌سه‌ر هاوپه‌يمانێتي له‌ گه‌ڵ لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كي‌ ئيبراهيم جه‌عفه‌ري، سه‌رۆكي هاوپه‌يماني نيشتماني، كه‌ وێنه‌يه‌كي ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌، هاتووه‌: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێي سه‌رجه‌م پێشهاته‌كاني سه‌ر گۆڕه‌پاني سياسي عيراق كرد، جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرايه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێڕه‌وي ياسايي خۆي، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردني ده‌ستوور و پاراستني بارودۆخي ئه‌مني وڵات".

له‌ هه‌مانكاتدا، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، كه‌ په‌يامێكي دۆستانه‌ ‌و رێز ‌و پێزانين، ئاراسته‌ي سه‌رجه‌م پێكهاته‌ عيراقييه‌كان ده‌كه‌ن، ته‌ئكيديش له‌سه‌ر هاوپه‌يمانێتي ستراتيژي له‌گه‌ڵ هێزه‌ سياسييه‌ كورده‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ پێگه‌يه‌كي بنه‌ڕه‌تي دروستكردني حكومه‌تيشيان ده‌زانن، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانيش ماڵي گه‌له‌، حكومه‌تيش ماڵ ‌و ده‌ستي گه‌له‌.

ئيبراهيم جه‌عفه‌ري، له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "كه‌ گه‌لي عيراق ده‌ڕوانێته‌ بارودۆخي ئێستا و داواده‌كه‌ن پارێزگاري له‌ يه‌كێتي نيشتماني بكه‌ينه‌وه‌، له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانيشدا به‌شێوه‌يه‌كي هاوسه‌نگ مامه‌ڵه‌ بكه‌ين، هه‌روه‌ها پارێزگاري له‌ په‌يوه‌نديي دۆستانه‌ ‌و برايانه‌ له‌ گه‌ڵ برا كورده‌كانمان ‌و سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان به‌ يه‌ك ئاست بكه‌ين، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ سومبووله‌كاني بزووتنه‌وه‌ي كوردي و سومبووله‌كاني بزووتنه‌وه‌ له‌لايه‌ني عه‌ره‌بي سونني".

جه‌ختيشده‌كاته‌وه‌، كه‌ چه‌ند ميكانيزمێك هه‌يه‌ كاري له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستي ليژنه‌ پێنجقۆڵييه‌كه‌ي هاوپه‌يماني نيشتماني ‌و هێزه‌ كوردستانييه‌كان، هه‌روه‌ها هێزه‌ سوننه‌كاني لايه‌ني عيراقييه‌: "ليژنه‌ وه‌زارييه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، دۆسيه‌ كۆنه‌كانيش كاراده‌كه‌ين، هه‌مووشيان پشت به‌خوا له‌به‌رژه‌وه‌ندي گه‌لي عيراقدا ده‌بێت".

خه‌ندان