خۆڕاگري و ڕاوه‌ستاني حه‌زره‌تي زێنه‌ب
به وته‌ي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) خۆڕاگري ڕاسته‌قينه ئه که‌سه‌يه که له‌سه‌ر کاره‌سات، تاعه‌ت و نافه‌رماني خۆڕاگر بێ ، زێنه‌ب له‌م سێ بواره‌دا خاوه‌ني پله‌و پايه‌ي به‌رز بوو .
خواپه‌ره‌ستي ئه‌و ئافره‌ته گه‌وره چاکترين نيشانه‌ي خۆڕاگري ئه‌و له‌سه‌ر تاعه‌ته و که‌سێ له‌سه‌ر ته‌رکي تاوان خۆڕاگر نه‌بێ شياوي هه‌ڵگرتني ئاڵاي که‌ربه‌لاي دواي براکه‌ي نيه .
به‌ڵام خۆڕاگري له‌سه‌ر کاره‌سات، ڕاستي چ که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ي زێنه‌ب کۆسپ و خه‌م و سه‌ختي کێشاوه ؟ ئه‌م ئافره‌ته شايه‌تي خه‌مه‌کاني دايکي زه‌هرا (س.خ) و باوکي عه‌لي (ر.خ) بوو .
زێنه‌ب له خۆڕاگريدا بێ وێنه‌يه . ئه‌و خۆڕاگري له پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌کان به تايبه‌ت دوايين پێغه‌مبه‌ر به ميرات بردوه ، قۆرئان به‌م شێوه‌يه پێغه‌مبه‌ر بانگه‌شه ده‌کات بۆ خۆڕاگري : «فاصبر كما صبر اولواالعزم من الرسل»
شايه‌تي دايکي و سه‌ري له‌تکراوي باوکي ، شه‌هيد بووني براي حه‌سه‌ني مۆجته‌با و هاتنه ده‌ره‌وي ڕيخۆڵه‌ي ئه‌و، شه‌هيد بووني براي حسه‌ين و چوار يان پێنج براي تري ، دوو منداڵي خۆي و منداڵه‌کاني براکاني حه‌سه‌ن و حسه‌ين که کۆي شه‌هيداني ئه‌م بنه‌ماڵه ده‌گاته 18 که‌س .
ئه‌و خۆي به ديل گيراوه ، برسيه‌تي ، تينوه‌تي ، ئاواره‌يي و ده‌ردبه‌ده‌ري له بياوان و ... کێشاوه .
ئه‌مانه هێندێک له کۆسپ و چه‌ڵه‌ماکاني زێنه‌به ، به‌م هۆيه‌وه ناويان ناوه «ام المصائب» دايکي خه‌مه‌کان. به ڕاستي ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌مانه به‌سه‌ر کيوێکدا ده‌هاتن به‌رگه‌ي نه‌ده‌گرت و ده‌رۆخا و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هاتن ده‌بوه شه‌وي تاريک .
زێنه‌ب له خۆڕاگريدا بێ وێنه‌يه . ئه‌و خۆڕاگري له پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌کان به تايبه‌ت دوايين پێغه‌مبه‌ر به ميرات بردوه ، قۆرئان به‌م شێوه‌يه پێغه‌مبه‌ر بانگه‌شه ده‌کات بۆ خۆڕاگري : «فاصبر كما صبر اولواالعزم من الرسل» ئه‌و له لاي براکه‌ي فێري خۆڕاگري بوو . حسه‌ين هه‌مواني سه‌رسوڕ کردوه له خۆڕاگري خۆي‌دا : «لقد عجبت من صبرك ملائكة السما‌ء» له خۆڕاگري ئه‌و نه ته‌نيا مرۆڤه‌کان به‌ڵکوو فريشهته‌کانيش که شايه‌تي خۆڕاگري خه‌ڵکي جيهانن تووشي سه‌ڕسوڕمان بوون .
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : " کاتێک ئێمه ڕۆيشتينه نێو چاڵي قه‌تڵگاوه و چاومان که‌وت به له‌شي تيکه تيکه کراوي باوکم و هه‌ڤاڵاني که‌وت سينه‌م ته‌نگ بوو و جۆرێکم لێ هات نزيک بوو گێانم له له‌شم بێته‌ده‌ر . له‌م کاته‌دا پووره زێنه‌ب کاتێک ئه‌و حاڵه‌ته‌ي مني دي ، گۆتي : «مالى اراك تجود بنفسك؟»: ئه‌ي يادگاري باوه‌گه‌وره و باوک و برايانم ، ئه‌وه چ وه‌زعێکه که له تۆي ده‌بينم؟ بۆچ له‌گه‌ڵ گياني خۆت ياري ده‌که‌ي ؟ خه‌مبار مه‌به و بێتاقه‌تي مه‌که! سوێند به خوا ئه‌مه په‌يماني رسولي خوايه له‌گه‌ڵ باوه‌گه‌وره و باوک و مامه‌ت ."