جگەرەكێشان لە خەوتني ئارام بێبەشت دەكات
توێژينەوەيەكي ئەڵماني دەڵێ جگەرەكێشەكان بە بەراورد بە جگەرەنەكێشەكان، كاژێرەكاني خەوتني ئاراميان كەمترە.
ستيڤان كۆهرز، نووسەري توێژينەوەكە لە كۆلێژي تەندروستي زانكۆي بەرلين لە ئەڵمانيا، دەڵێ: ئەو توێژينەوەيە لە ماوەي رابردوودا لە رۆژنامەي ئەديكەيشن بيۆلۆجيدا بڵاوكراوەتەوە و دەريخستووە لە نێو نزيكەي 1100 جگەرەكێش كە بەشدارييان لەو توێژينەوەيەدا كردووە، دەركەوتووە 17 لەسەدي ئەو كەسانە چەند كاتژمێرێك كەمتر لە 6 كاتژمێر لە شەوێكدا خەوي ئاراميان هەيە و ئەو رێژەيە لاي جگەرەنەكێشەكان تەنيا 7 لەسەدە.
توێژينەوەيەكي ئەڵماني دەڵێ جگەرەكێشەكان بە بەراورد بە جگەرەنەكێشەكان، كاژێرەكاني خەوتني ئاراميان كەمترە.
هەروەها 28 لەسەدي جگەرەكێشەكان تووشي خەوي پچڕ پچڕ دەبن لە بەرانبەر 19 لەسەد لە كەسە جگەرە نەكێشەكان كە بەشدارييان لە توێژينەوەكەدا كردووە.
جێي باسە توێژەران چەندين هۆكاريان لە گشتيكردني ئەنجامەكاندا لەبەرچاو گرتووە وەك تەمەن و كێش و كهول خواردنەوە، بەڵام جگەرە پەيوەندييەكي راستەوخۆي بە لاوازيي خەوەوە هەيە.
رادیو سوران