دۆزينه‌وه‌ي گه‌رديله‌ي DNA له گه‌ردوون
زاناياني گه‌ردوونناسي پاش لێکۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ي به‌رده‌وام توانيان گه‌رديله‌ي DNA له بۆشايي و هه‌ڵمي نێوان ئه‌ستێره‌کاني گه‌ردوون بدۆزنه‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : ئه‌ستێره‌ناسان و زاناياني گه‌ردوون ناسي گه‌رديله‌ي DNAيان له بۆشايي نێوان ئه‌ستێره‌کان و له نێوان هه‌ڵم و خولي پێکهاته‌کاني گه‌ردوون دۆزييه‌وه.
زاناياني گه‌ردوونناسي پاش لێکۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ي به‌رده‌وام توانيان گه‌رديله‌ي DNA له بۆشايي و هه‌ڵمي نێوان ئه‌ستێره‌کاني گه‌ردوون بدۆزنه‌وه.
دۆزينه‌وه‌ي ئه‌م گه‌رديله‌گه‌له که يه‌که‌م هه‌نگاوي خوڵقاني ژيانه له گه‌ردوون و بنه‌ڕه‌تي پێکهاته‌کاني سروشته ده‌ستکه‌وتێکي گه‌وره و مێژوويي گه‌ردوونناسانه.
ئه‌م گه‌رديله له مه‌وداي 25 هه‌زار ساڵي تيشکيي له زه‌وين دۆزراونه‌ته‌وه که شوێنێکي گونجاوه بۆ دروست بووني ئامينۆئه‌سيده‌کان و ديکه‌ي پێکهاته دۆزراوه‌کان له نێو ئه‌م گه‌رديله‌گه‌له بريتييه لهCyanomethanimine که يه‌ک له‌و 4 گه‌رديله‌يه که‌وا پێکهاته‌ي DNA دروست ده‌کات و هه‌روه‌ها جۆرێکي ئامينۆئه‌سيد که شێوازي ڕيزبه‌ندي ژێنۆم دياري ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌ردۆزه به‌و مانايه دێت که ئه‌گه‌ري دروست بووني گۆيه‌کي وه‌کوو زه‌وي که تێيادا ژيان بخوڵقێت له نێوان ئه‌و خول و هه‌ڵمه گه‌ردوونييه زۆره.
کوردپرێس