35 کوژراو و بريندار له ته‌قينه‌وه عێراق
35 کوژراو و بريندار له ته‌قينه‌وه و هێرشي تيرۆريستيي و رووداوه‌کاني عێراقدا
به پێي راپۆرتي به‌شي ناه‌ونديي هه‌واڵ، ئۆتۆمۆبيلێکي بۆمبڕێژکراو به‌يانيي ئه‌مڕۆ له شاري دبسي که‌رکوک ته‌قيه‌وه که به هۆي ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه هه‌تا ئێستا دوو که‌س کوژراون و 12 که‌سيش بريندار بوونه.هه‌واڵه‌کان له پارێزگاي سه‌لاحه‌ددين له باکووري عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن که که‌ساني نه‌ناسراوي چه‌کدار 5 که‌س له ئه‌نداماني بنه‌ماڵه‌يه‌کيان تيرۆر کردووه.
35 کوژراو و بريندار له ته‌قينه‌وه و هێرشي تيرۆريستيي و رووداوه‌کاني عێراقدا
له پارێزگاي ئه‌لئه‌نبار له رۆژئاواي به‌غداش که‌ساني نه‌ناسراو به هێرش بۆسه‌ر سه‌رۆکي ئه‌نجومه‌ني خۆجێيي شاري رتبه ناوبراويان کوشت.له به‌غداش که‌ساني نه‌ناسراو هێرشيان برده سه‌ر ماڵێک و ژن ومێردێکيان تيرۆر کرد.
له پارێزگاي دياله له باکووري رۆژهه‌ڵاتي به‌غداش که‌ساني چه‌کدار ژن و پياوێکيان تيرۆر کرد.به هۆي رووداوي هاتوچۆي ئۆتۆمۆبيلێکي موسافيرهه‌ڵگر له رێگاي به‌غدا به‌ره‌و پارێزگاي واسيت له ناوه‌ندي عێراقيش يازده کرێکاري کۆمپانياي نه‌وتيي عێراق کوژران.
سه حه ر تی وی