ته‌نيا ڕێگا چاره‌ي قه‌يراني سوريا وتووێژه
نوێنه‌ري کۆماري ئيسلامي ئێران له بنکه‌ي ئه‌وروپايي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له‌ژنێڤ،وتووێژي به‌ته‌نيا ڕێگه چاره‌ي قه‌يراني سوريازاني.
نوێنه‌ري کۆماري ئيسلامي ئێران له بنکه‌ي ئه‌وروپايي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له‌ژنێڤ،وتووێژي به‌ته‌نيا ڕێگه چاره‌ي قه‌يراني سوريازاني.
به پێي ڕاپۆرتي يه‌که‌ي ناوه‌ندي هه‌واڵي ڕادوێ ته‌له‌فزيۆن،"محه‌مه‌د ره‌زا سه‌جادي"نوێنه‌ري کۆماري
ئيسلامي ئێران له‌بنکه‌ي ئه‌وروپي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له ژێنێڤي سويسڕا،دوشه‌مه به‌ده‌ر کردني به‌ياننامه‌يه‌ک،ڕه‌زامه‌ندي ئێراني له‌گه‌ڵ به‌شێک له ڕاپۆرته‌که‌ي کۆميته‌ي دۆزه‌ره‌وه‌ي ڕاستي ئه‌نجومه‌ني مافي مرۆي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له باره‌ي سوريا،سه‌باره‌ت به‌وه‌ي که،ته‌نيا ڕێگه‌چاره‌ي قه‌يراني
ئه‌م وڵاته سياسيه،ڕاگه‌ياند.
له‌م به‌ياننامه‌دا،له‌سه‌ر مافي خه‌ڵکي سوريا،سه‌باره‌ت
به هه‌بوني ژيانێکي هێور ودوور له شه‌ڕو خوێنڕێژي
جه‌خت کراوه.
"فه‌يسه‌ل خه‌باز ئه‌لحه‌مه‌وي" نوێنه‌ري سوريا له بنکه‌ي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له ژێنێڤيش له به‌شێک
له ڕاپۆرته‌که‌ي ڕۆژي دوشه‌مه‌دا،کۆميته‌ي دۆزه‌ره‌وه‌ي ڕاستي ئه‌نجومه‌ني مافي مرۆي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له‌باره‌ي سورياي دايه به‌ر ڕه‌خنه و وتي:به‌پێي جۆري فه‌رمانبه‌ريه‌تێک که بۆ ئه‌م کۆميته دياري کراوه،داخوازي درانه‌وه‌ي دۆسيه‌ي سوريا به ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي ڕێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان،له‌ده‌س ئه‌و دانييه،وێڕاي ئه‌وه‌ي که‌له‌م ڕاپۆرته‌دا،قه‌ته‌ر وتورکيا وه‌ک وڵاتاني بره‌و پێده‌ري تيرۆريسم ناويان نه‌براوه.
رادیو سوران