مه‌شقي سه‌ربازيي ئێران له سنووره‌کاني عێراق ده‌ستيپێکرد
فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي ئێران له ده‌ستپێکردني مه‌شقي سه‌ربازيي ئه‌و هێزه له‌سه‌ر ناوي "خاتم الانبياء"له سنووره‌کاني باشووري ڕۆژئاواي ئێران هه‌واڵي دا.
فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي ئێران له ده‌ستپێکردني مه‌شقي سه‌ربازيي ئه‌و هێزه له‌سه‌ر ناوي "خاتم الانبياء"له سنووره‌کاني باشووري ڕۆژئاواي ئێران هه‌واڵي دا.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌يێنه‌ريي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي: عه‌ميد ئه‌حمه‌د ڕه‌زا پوورده‌ستان، فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌ش وتي مه‌شقي سه‌ربازيي ئه‌و هێزه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ي مارچ/ 19ي ڕه‌شه‌مه، له خووزستان هه‌ڵکه‌وتوو له باشووري ڕۆژئاواي ئێران ده‌ستيپێکردووه.
ماوه‌ي به‌ڕێوه‌چووني مانۆڕه‌که‌ي به سێ ڕۆژ و ئامانجه‌که‌شي به به‌رزکردنه‌وه‌ي تواناکاني فه‌رمانده‌يي هێزه‌کاني ئه‌رته‌ش و ئاماده‌بوونيان ڕاگه‌ياندووه.
ئاماژه‌شي دا که هه‌موو يه‌که‌کاني جێگيربوو له باشووري ڕۆژئاواي ئێران له‌وان؛ مێکانيزه، زێره‌ڤاني و تۆپخانه‌يي ئێران له‌و مه‌شقه‌دا به‌شداريي ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مير حه‌يده‌ري، جێگري فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌شي ئێران ڕايگه‌ياند که ئه‌رته‌شي ئێران تا 20ي مارچ تاقيکردنه‌وه‌ي مووشه‌کي له ناوچه‌کاني ناوه‌ندي وڵات ئه‌نجام ده‌دات.
به بێ ئاماژه به جۆري مووشه‌که‌کان ڕاشيگه‌ياند که پاش ئه‌م تاقيکردنه‌وه له‌مه‌ڕ زياد کردني سێ جۆر مووشه‌ک به جيهازاتي ئه‌رته‌ش بڕيار ده‌درێت.
کوردپرێس