سۆننهتهکاني خواردن له ڕوانگه‌ي ئاييني ئيسلام‌دا
1) شۆردني ده‌ست پێش و دواي خواردن
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : مَنْ غَسَلَ يَدَهُ قَبْلَ الطَّعامِ وَ بَعْدَهُ عاشَ فِي سَعَةٍ وَ عُوفِيَ مِنْ بَلْوًي فِي جَسَدِه.1
هه‌ر که‌س پێش و دواي خواردن ده‌ستي بشوات ، ژياني به فراواني ده‌باته سه‌ر و نه‌خۆشيه‌کاني جه‌سته‌ش ده‌پارێزرێت .
2) ده‌ست پێکردن به بسم الله و کۆتايي هێنان به ئهلحهمدۆلله
وته‌ي بسم الله له سه‌ره‌تاي خواردن و ئهلحهمدۆلله له کۆتايي خواردندا ئه‌توانێ له به‌رگري له گيروده بوون به نه‌خۆشيه‌کاني له‌ش کاريگه‌ر بێت . ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : ما أَتْخَمْتُ قَطُّ ذلِكَ إِنِّي لَمْ أَبْدأْ بِطَعامٍ إِلاّ قُلْتُ بِسْمِ اللّه وَ لَمْ اَفْرَغْ مِنْ طَعامٍ اِلاّ قُلَّتُ الْحَمْدُلِلّهِ.2
هيچکات تووشي سابخۆري نه‌بووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که هيچکات خواردنم به بێ بسم ده‌س پێنه‌کردوه و به بێ ئهلحهمدۆلله کۆتاييم نه‌هێناوه .
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : مَنْ غَسَلَ يَدَهُ قَبْلَ الطَّعامِ وَ بَعْدَهُ عاشَ فِي سَعَةٍ وَ عُوفِيَ مِنْ بَلْوًي فِي جَسَدِه.1 هه‌ر که‌س پێش و دواي خواردن ده‌ستي بشوات ، ژياني به فراواني ده‌باته سه‌ر و نه‌خۆشيه‌کاني جه‌سته‌ش ده‌پارێزرێت .
3) که‌ڵک وه‌رگرتن له خوێ له سه‌ره‌تا و کۆتايي خواردندا
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سفارشتێکدا به ئيمام عه‌لي (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : اِفْتَتِحْ بِالْمِلْحِ وَ اخْتِمْ بِهِ فَإِنَّهُ مَنِ إفْتَتَحَ بِالْمِلْحِ وَ خَتَمَ بِهِ عُوفِيَ مِنَ اِثْنَيْنِ وَ سَبْعِينَ نُوعاً مِنْ اَنْواعِ الْبَلاءِ.3
له سه‌ره‌تا و کۆتايي خواردندا خوێ بخۆ چونکوو هه‌رکه‌س له سه‌ره‌تا و کۆتايي خواردندا خوێ بخۆات له حه‌فتاو دوو جۆر نه‌خۆشي سه‌لامه‌ت ده‌بێت .
4) ژاويني باشي تيکه و درێژه‌دان به خواردن
ئيمام عه‌لي (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : «مَنْ اَكَلَ الطَّعامَ عَليَ النِّقاءِ وَ أَجادَ الطَّعامَ تَمَضُّغا... لَمْ يَمْرُضْ إِلاّ مَرَضُ الْمَوْتِ؛
که‌سێ که لا کاتي خواردندا ، سه‌رنج به پاکي ئه‌دات و چاک پارۆکهي دهژاوێت ، تا کاتي مردن نه‌خۆش ناکه‌وێ " . 4
5) دووري کردن له قسه و گۆته‌ي بێ جێگا له کاتي خواردندا
ئيمام عه‌لي (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : «أَكْثِرُوا ذِكْرَ اللّهِ عَلَي الطَّعامِ وَ لا تَلْغَطُوا فِيهِ؛ له کاتي خواردنداو غشيغ طصش ذنثد ص ظخق ضسث ئثنثد .
6) خواردن له به‌رده‌مه‌وه و ته‌واشا کردني
پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت : «اِذا أَكَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَأْكُلْ مِمّايَلِيهِ؛ هه‌رکام له ئێوه له کاتي خواردندا با له‌به‌رده‌م خۆيه‌وه بخوات . 6
7) خواردن به ده‌ست
به پێي ڕاسپێري ئاييني ئيسلام، چاتر ئه‌وه‌يه مرۆڤ به ده‌ست به تايبه‌ت ده‌ستي ڕاستي خواردنه‌کاني بخوات . له‌م بابه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ري خواوه (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که له دانيشتنێکدا ، کهوچکێکيان بۆ هێنا . فه‌رمووي : «لَقَدْ كَرَّمْنا بَني آدَمَ و جَعَلْنا لَهُمْ أَصابِعَ؛ واته ڕێز له مرۆڤ گيراوه به‌وه‌ي که کراوه‌ته خاوه‌ن په‌نجه . دواي ئه‌وه کهوچکهکانيان برد و به ده‌ستي چێشتهکهي خوارد .7
8) ئاو نه‌خواردنه‌وه له کاتي خواردندا
ئيمام ڕه‌زا (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : «فَلا يَشْرَبْ بَيْنَ طَعامِهِ حَتّي يَفْرَغَ؛ له کاتي خواردندا ئاو نه‌خواته‌وه تا خواردن ته‌واو ده‌کات ". 8
سه‌رچاوه‌کان :
1. محه‌مه‌د عه‌لى کۆري حسه‌ين ئه‌بو جافر سه‌دوق، وه‌رگێڕاوي من لايحضره الفقيه، تاران، بڵاوکراوه‌ي سه‌دوق ، 1368، ب 3، ل 358، ح 4265.
2. وه‌رگێڕاوي من لا يحضره الفقيه، ب4، ل 488، ح4255.
3. شێخ عه‌باس قۆمى، سفينة البحار، به‌يروت، دارالاسوه، 1414، ب 2، ل 545، وێنه‌ي ئه‌م حه‌ديسه له كافىدا، ب6 ، لل 325 و 326 به که‌مێ جياوازي هه‌يه
4. رزىه دين حه‌سه‌ن کۆري فه‌زل تهبرهسى، مكارم الاخلاق، قۆم، بڵاوکراوه‌ي شه‌ريف ره‌زى، 1368، چاپ6 ، ل 76.
5. بحارالانوار، ب 63، ل 374.
6. هه‌مان، ل 418.
7. بحارالانوار، ب 57، ل 271.
8. سفينة البحار، ب2، ل 494.