ئه‌ديب
ئه‌ديب ناوي (مه‌لا سه‌يد ئه‌حمه‌د خواجاميري)ه. له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكي شاري (بانه)ي ڕۆژهه‌ڵاتي كوردستانه.
شاره‌زايان باسيان له‌وه‌كردووه، به‌ناوه‌كه‌يدا دياره خه‌ڵكي گوندي (خواجامير) بووه له‌ڕۆژهه‌ڵاتي كوردستان، هۆنراوه‌كاني به‌زماني فارسي‌و كوردي نووسيوه. ديوانه شيعرێكي هه‌يه كه له‌چاپنه‌دراوه.
ئه‌ديب ناوي (مه‌لا سه‌يد ئه‌حمه‌د خواجاميري)ه. له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكي شاري (بانه)ي ڕۆژهه‌ڵاتي كوردستانه.
چه‌ند ساڵێك دواي جه‌نگي دووه‌مي جيهاني، مه‌لا سه‌يد ئه‌حمه‌د خواجاميري ناسراو به (ئه‌ديب) كۆچي دوايي كردووه.
نمونه‌يه‌ك له‌شيعره‌كاني ئه‌ديبي شاعير:
ئه‌ي له‌هيجراني وجودت چاوي وه‌ك گۆلامه‌وه
وا خه‌ريكي مه‌حو بوونه ئه‌م ته‌نه‌ي بێ تاومه
سورو سوێره‌و لێڵه ئه‌شكي حه‌سره‌تم باوه‌ڕ بكه
چون له‌سورمه‌ي گه‌ردي نه‌عله‌ت دوور‌و بێبه‌ش چاومه
ديارترين شيعري مامۆستا ئه‌ديب بريتيه له:
چاوه‌كه‌ت مه‌سته به‌ناحه‌ق فێري مه‌يخانه‌ي مه‌كه
لێگه‌ڕێ مه‌خموري به‌زمي دوردي په‌يمانه‌ي مه‌كه
زوڵفي سازاوت ده‌سا ته‌رتيب‌و چيني تێك مه‌ده
حه‌يفه توشي جه‌وري ڕيشوكێشي له‌رزانه‌ي مه‌كه
په‌رچه‌مت جێ ئاشيانه‌ي بولبولي ته‌بعي منه
چونكه كێشكچي شه‌وه تۆ مه‌نعي هێلانه‌ي مه‌كه
گه‌رده‌نم پێخۆشه حه‌ڵقه‌ي تاي ته‌نافي زوڵفه‌كه‌ت
چاوه‌كه‌م ئيتر حه‌واڵه‌ي ته‌وق‌و زۆڵانه‌ي مه‌كه
دڵ به‌مه‌يلي خوي ده‌مێكه عاشقي باڵاكه‌ته
تۆ خودا مايل به‌غه‌يري خۆت بێگانه‌ي مه‌كه
سه‌رچاوه: هۆنراوه‌نووساني كورد