ئێران بۆ به‌رهه‌مهێناني رێئاکتۆري ناڤۆکيي خۆبژيو بووه
سه‌رۆکي رێکخراوي وزه‌ي ناڤۆکيي ئێران هه‌واڵي دا له خۆبژيويي کۆماري ئيسلاميي ئێران له‌بواري به‌رهه‌م هێناني رێئاکتۆري ناڤۆکيي.
سه‌رۆکي رێکخراوي وزه‌ي ناڤۆکيي ئێران هه‌واڵي دا له خۆبژيويي کۆماري ئيسلاميي ئێران له‌بواري به‌رهه‌م هێناني رێئاکتۆري ناڤۆکيي.
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ڕي هه‌واڵيي ده‌ره‌وه‌ي سنور، "فه‌ره‌يدون عه‌باسي" سه‌رۆکي رێکخراوي وزه‌ي ناڤۆکيي ئێران رۆژي يه‌کشه‌ممه له سميناري به‌كارهێنراني تێکنۆلۆژياي ناڤۆکيي بۆ ته‌ندروستيي،كشت‌وكاڵ و پيشه‌سازيي له شاري ئيسفه‌هان وێڕاي راگه‌ياندني ئه‌مه‌ي که ئێران له بواري به‌رهه‌م هێناني سووته‌مه‌نيي رێئاکتۆري ناڤۆکيي خۆبژيو بووه وتي:به‌شي زۆري پيتاندني ئۆرانيۆم له دامه‌زراوه ناڤۆکييه‌کاني ئيسفه‌هان ئه‌نجام ده‌بێ.سه‌رۆکي رێکخراوي وزه‌ي ناڤۆکيي ئێران وێڕاي ئاماژه به به‌رهه‌م هێناني 3 هه‌زار ده‌زگا له به‌ره‌ي تازه‌ي سانتريفيوژه‌کان جه‌ختي کرد دوايين هێڵي به‌رهه‌مهێناني ئه‌م سانتريفيوژانه کۆتايي پێ هاتووه و به‌م زووانه به‌ره سه‌ره‌تاييه‌کانيان که راندمانێکي که‌مي هه‌يه وه‌لا ده‌نرێ.عه‌باسي هه‌روه‌ها ئامانج له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ي رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێراني به سنوردار کردني تواناييه‌کاني کۆماري ئيسلاميي ئێران له گۆڕه‌پاني نێونه‌ته‌وه‌يي دا وه‌سف کرد و وتيشي به‌رپرساني ئێران به پاڵپشتێكي پسپۆڕانه له وتووێژه‌کاندا ئاماده ده‌بن و وتووێژێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که چوارچێوه‌يه‌کي دياريي کراوي هه‌بێ.
سه حه ر تی وی