سوده‌کانى بامێ بزانه
بامێ سه‌وزه‌يه‌کى جيهانييه‌و به شێوه‌يه‌کى زۆر به‌کارده‌هێنرێت له‌جيهانداو له‌کوردستانى خۆشمان‌دا گرنگيه‌کى زۆرى پێ ده‌درێت و بۆ چێشت لێنان سودى لێوه‌رده‌گيرێت،
نيشتمانى سه‌ره‌کى بامێ باکورى ئه‌فريقاو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته نزيکه‌ى 3500 ساڵ له‌مه‌وپێش له ئيتيوپيا دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌لاى ميسرييه کۆنه‌کانيشه‌وه تامێکى خۆشى هه‌بووه، دواتر له ڕێگه‌ى بازرگانييه‌وه بۆ ئه‌مريکاو ئه‌وروپا گواستراوه‌ته‌وه.
لێره‌شدا گرنگترين سوده‌کانى بامێ ده‌خه‌ينه روو:
بامێ سه‌وزه‌يه‌کى جيهانييه‌و به شێوه‌يه‌کى زۆر به‌کارده‌هێنرێت له‌جيهانداو له‌کوردستانى خۆشمان‌دا گرنگيه‌کى زۆرى پێ ده‌درێت و بۆ چێشت لێنان سودى لێوه‌رده‌گيرێت،
1- هه‌رچه‌نده بڕێکى که‌م کالۆرى تێدايه، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامينه هه‌مه جۆره‌کان له‌وانه ڤتامينه‌کانى ( (A, Thiamin, B6, C ،ڕيبۆڤلافين،کاليسيۆم،زينک ،ڕيشاڵ) هه‌روه‌ها بامێ به‌زۆرى بۆ ئافره‌تى دووگيان زۆر باشه .
2- به هۆى بوونى ماده لينج و ڕيشاڵييه‌کان تێيدا يارمه‌تيده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ ڕێکخستنى شه‌کرى خوێن و ئاسانکردنى کارى مژينى شه‌کر له ريخۆڵه بچکۆله‌وه.
3- ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته له کۆليسترۆڵ و ماده تۆکسينه زيانبه‌خشه‌کان پاکبکاته‌وه‌و يارمه‌تى زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاو ده‌دات.
4- خواردنێکى زۆر باشه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت کێشيان دابه‌ز‌ێنن به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاگرێکى کز لێبنرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له پێکهاته‌کانى بکرێت.
5- يه‌کێکى تر له سووده زۆره‌کانى ئه‌وه‌يه يارمه‌تى به‌هێزبوونى قژده‌دات،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بامێکه له ئاودا ده‌کوڵێنين تا ئاوه‌که‌ى به‌ته‌واوه‌تى لينج ده‌بێت دواتر چه‌ند دڵۆپه‌يه‌ک ئاوى ليمۆى تێبکه‌و سه‌رى پێبشۆ.
6- تۆوه‌کانى بامێ ڕێژه‌يه‌کى چاک پرۆتينى تێدايه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشى ئه‌مينى .
جه‌ماوه‌رنيوز