جه‌ليلي : 1+5 به ستراتێژي تازه و پێشنياري بڕواپێکراو بێ بۆ وتووێژ
سکرتێري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نيشتمانيي وڵاته‌که‌مان له دووهه‌مين سميناري ساڵانه‌ي به‌ڕێوه‌به‌راني پيشه‌سازيي ناڤۆکيدا وتي: هيوادارين رۆژئاوا له وتووێژي تازه به ستراتێژياي تازه و پێشنياري بڕواپێکراو بێت بۆ وتووێژ.
هيوادارين رۆژئاوا له وتووێژي تازه به ستراتێژياي تازه و پێشنياري بڕواپێکراو بێت بۆ وتووێژ.
به پێي راپۆرتي به‌شي ناوه‌نديي هه‌واڵ، سه‌عيد جه‌ليلي وتي: ره‌نگه ئه‌و هه‌شت نۆ مانگه‌ي که مێزي وتووێژه‌کانيان به‌جێ هێشتووه ئه‌م گۆڕانکارييانه که ئه‌و په‌ڕي نومايشي به‌شکۆي گه‌ل له 22ي رێبه‌نداندا بووه به باشي ته‌مێي کردبن.
ناوبراو جه‌ختي کرد: ئه‌گه‌ر ديسان بڕياره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وتووێژ ده‌بێ به ستراتێژييه‌کي تازه که هه‌ڵه‌کاني رابردووي تێدا نه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه. ناوبراو وتيشي: هيوادارين ئه‌وان ديسان تووشي هه‌ڵه‌ي رابردوو نه‌بن و بێنه نێو رێگايه‌ک که بتوانن متمانه‌ي گه‌لي ئێمه راکێشن.
سکرتێري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نيشتمانيي وتي: خه‌ڵکي ئێمه قه‌بوڵ ناکه‌ن ئێران جيا بێ له هه‌مووان گه‌لي ئێمه ئه‌رکي زياتر و مافي که‌متر قه‌بوڵ ناکه‌ن.به‌ڕێز جه‌ليلي وتيشي: گه‌لي ئێران له چوارچێوه‌ي ئێن پي تي هه‌موو ئه‌رکه پادمانييه‌کانيان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له حاڵێکدا که پێداگريي ده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌موو مافه پادمانييه‌کاني خۆشيان.
سه حه ر تی وی