ئێران و هه‌رێمي کوردستان ڕێککه‌وتننامه‌ي فه‌رهه‌نگييان واژۆ کرد
ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي فه‌رهه‌نگي له نێوان به‌رپرساني ناوه‌ندي توێژينه‌وه‌ي فه‌رهه‌نگ و هونه‌ري جه‌هادي زانستگه‌يي ئێران و زانکۆي سه‌لاحه‌دديني هه‌ولێر واژۆ کرا.
سه‌رۆکي ناوه‌ندي توێژينه‌وه‌ي فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له شاري تاران له ڕێوڕه‌سمي واژۆکردني ڕێککه‌وتننامه‌ي فه‌رهه‌نگي و توێژينه‌ري له‌گه‌ڵ به‌رپرساني زانکۆي سه‌لاحه‌دديني هه‌ولێر وێڕاي ئاماژه‌دان به توانا و پوتانسييه‌له‌کاني ئه‌و ناوه‌ندي و به له به‌رچاوگرتني هاوبه‌شييه فه‌رهه‌نگييه له مێژينه‌کان له نێوان هه‌ردوولا، نێزيکي نێوان ئه‌م دوو فه‌رهه‌نگه‌ي به‌کارێکي پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
محه‌مه‌د عه‌لي خه‌به‌ري وتي: به چاو خشاندنێک له سه‌ر مێژوو، پێوه‌ندي و هاودڵي له نێوان فه‌رهه‌نگي هه‌ردوولا هه‌رچي زياتر به دي ده‌کرێت تا ڕاده‌يه‌ک که هيچ چه‌شنه جياوازييه‌ک له نێوانيان نابينرێت.
ناوبراو واژۆکردني ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌يه‌ي به خاڵي ده‌ستپێک بۆ زيادکردنه‌وه‌ي هاوکاري فه‌رهه‌نگي و هونه‌ري له داهاتوودا وه‌سف کرد.
له به‌رانبه‌ردا ساحيب قه‌هره‌مان عيسا، مامۆستاي زانکۆي سه‌لاحه‌ددين وێڕاي ئاماژه‌دان به تواناکاني ئێران له بواري زانستي و فه‌رهه‌نگي، هيواي خۆي ده‌ربڕي له‌م ڕێککه‌وتننامه‌يه ببێته ڕێخۆشکه‌ر بۆ هاوکاري هه‌رچي زياتري نێوان هه‌رێمي کوردستان و ئێران له بواري زانستي و فه‌رهه‌نگي و هونه‌ري.
زانکۆي سه‌لاحه‌دديني هه‌ولێر به کۆنترين و گه‌وره‌ترين ناوه‌ندي زانستي هه‌رێمي کوردستان دێته ئه‌ژمار.
کوردپرێس