• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2463
  • یەكشەممه 29/11/1391
  • رۆژژمێر :

مێژوويي ئەدەب 

 کە وترا مێژوويي ئەدەب ,مەبەست علم و زانينێکە کە باس لە چونيەتي لۆغەت و زمان و شتي جوان  و ئەو شيعر و نووسينە نەخشينانە ئەکە کە ڕۆڵەي ئەو زمانە لە لاپەڕەي مێژوودا بۆ پاش خۆي هێشتووەتەوە  و باسي ئەو بەرزي و نزميانە ئەکا کە کارەساتي دەوران بەسەريا هێناوە .

وەکوو ئەمە ئەگريتەوە ,ئەوەش ئەگرێتەوە کە دوان و قسە کردنە لە ئەحوالي هەڵکەوتواني ئاشنايي قەڵەم و شيعر و زمان و هەڵسەنگاندني دانراو  پو بير و باوەڕەکانيان لەگەل  کار کردني هەندێکيانا لە باري فيکرو پيشەدا .

تاريفي مێژوويي ئەدەب :زنجيرە باسکردنێکە کە لەگەل زەمان و زمانا هاتبێت,باسي ئەو شتانە بکا کە لە کتێبەکانا نووسراونەتەوە ,لە سەر بەردەکان هەڵکەنراوان,لە لاپەڕەي ڕۆژنامەکانا خراونەتە بەرچاو .-کە ديارە ئەمانە تەعبير لە عاتيفە و لە فيکر ئەدەنەوە -وە يا عيلم و هونەرێک بە پياو نيشان ئەدەن ,وەيا پەرێزەجاڕي کارەساتێکن .

جا مێژوويي ئەدەب ئابەم مەعنايە شتێکي تازەيە و "ئيتاليايي "يەکان لە سەدەي هەژدەهەمي ميلاديدا ئەم ناوەيانە بۆ دانا ,کە ڕۆژەڵات و ڕۆژاوا خۆيان لێک هەڵسوو و ئەم ناوەش کەوتە ناوەوە.

هەر يەک لە تاريفانە کە پياو سەيري ئەکە ,لەوانەيە مانعايەکي تايبەتي بێ بۆ مێژوويي وەدەب .ئەگينە بە جۆرێکي تێکڕايي تاريفي مێژوويي ئەدەب :زنجيرە باسکردنێکە کە لەگەل زەمان و زمانا هاتبێت,باسي ئەو شتانە بکا کە لە کتێبەکانا نووسراونەتەوە ,لە سەر بەردەکان هەڵکەنراوان,لە لاپەڕەي ڕۆژنامەکانا خراونەتە بەرچاو .-کە ديارە ئەمانە تەعبير لە عاتيفە و لە فيکر ئەدەنەوە -وە يا عيلم و هونەرێک بە پياو نيشان ئەدەن ,وەيا پەرێزەجاڕي کارەساتێکن .هەروەها هەر لە ژێر ئەم ماعنايەدا ئەوەشي تێدايە کە باس لە زانا و حەکيم و کتێب دانەرەکانيش بکا و ڕێگە و پايە هونەر و علميە کەيانمان بۆ دەرخا.مەبەست لە مانەش هەموو هەر بۆ ئەوەيە کە پياو بزانێ لە ڕەوڕەوەي ڕۆزگاري پێشوودا لە چە وەختێکا عيلم يا پێشە ,يا هونەر بەرزي و نزمي بەسەرا هاتووە.

 سەرچاوە:مێژوويي ئەدەبي کوردي