خۆپيشانداني ده‌يان ژن و منداڵي عه‌ره‌بستاني
خۆپيشانداني ژناني عه‌ره‌بستانيي بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين به گيرانه ناياساييه‌کان
به پێي راپۆرتي ئيسنا، کاناڵي ته‌له‌فيزيۆنيي سي ئێن ئێن راپۆرتي دا: ده‌يان ژني عه‌ره‌بستانيي هاوڕێ له‌گه‌ك منداڵه‌کانيان له شاري بوريداي ناوه‌ندي ويلايه‌تي قه‌سيم و هه‌روه‌ها رياز پێته‌ختي ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به به‌رز کردنه‌وه‌ي دروشم و هه‌ڵگرتني پارچه‌نووس خوازياري ئازاديي ئه‌و خزم و كه‌س‌وكارانه‌يان بوون که چه‌ندين ساڵه به‌بێ هيچ تۆمه‌تێک و به‌بێ پارێزه‌ر و يان دادگه‌يه‌ك له زيندانن.
خۆپيشانداني ژناني عه‌ره‌بستانيي بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين به گيرانه ناياساييه‌کان
ژمارێ له‌م گيراوانه زياتر له 10 ساڵه که به‌بێ هيچ تۆمه‌تێک له زيندان دان. ئاماده‌بووني ژنان له شه‌قامه‌کاني عه‌ره‌بستان و به‌رز کردنه‌وه‌ي دروشم له عه‌ره‌بستاني سه‌عودي زۆر بێوێنه‌يه.
هه‌واڵنێري سي ئێن ئێن هه‌واڵي دا له گيراني چه‌ند که‌س له‌م ژنانه به‌ده‌ستي پۆليس و وتي: ئه‌م خۆپيشاندانه‌ي ژنان بۆ ناڕه‌زايه‌تيي ده‌ربڕين سه‌باره‌ت به‌م گيرانه بێ هۆکارانه‌يه.
سه حه ر تی وی