ته‌ماته له جه‌ڵته‌ي ده‌ماغ ده‌تپارێزێت
لێكۆڵينه‌وه زانستيه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن، به‌هۆي بوني بڕێكي زۆر له ماده‌ي (ليكۆبين) له ته‌ماته‌دا، ده‌بێته هۆي پارێزگاري له توشبون به جه‌ڵته‌ي دەماغ.
دكتۆر ئێدوارد جێوفانۆچي، زاناي به‌ناوبانگي بواري ته‌ندروستي له زانكۆي هارڤارد رايگه‌ياندوە، بوني رێژه‌يه‌كي زۆر له ماده‌ي ليكۆبين له ته‌ماته‌ي سوردا، مرۆڤ دەپارێزێت له نه‌خۆشيه‌كاني وەک شێرپه‌نجه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ي كۆڵسترۆڵ.
لێكۆڵينه‌وه زانستيه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن، به‌هۆي بوني بڕێكي زۆر له ماده‌ي (ليكۆبين) له ته‌ماته‌دا، ده‌بێته هۆي پارێزگاري له توشبون به جه‌ڵته‌ي دەماغ.
ئاماژەي بەوەشداوە، ته‌ماته سودي تري هەيەو ده‌بێته هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي توشبون به نه‌خۆشي جه‌ڵده‌ي دەماغ، ئه‌ويش به‌هۆي بوني ئه‌و ماده‌يەوە، کە ده‌بێته هۆي چالاككردن و كردنه‌وه‌ي ده‌ماره‌كاني مێشك، به‌مه‌ش رێ به‌گه‌ياندني ئۆكسجين ده‌دات بۆ مێشك و ده‌بێته هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي وه‌ستاني ده‌ماره‌كان.