په‌رده‌لادان له سه‌ر تانکي زولفه‌قار و سه‌مسام
ده‌سکه‌وته نوێيه‌کاني هێزي زه‌وينيي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلاميي ئێران، به به‌شداريي فه‌رمانده‌ي ئه‌و هێزه په‌رده‌ي له سه‌ر لادرا.
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ري هه‌واڵيي ده‌ره‌وه‌ي سنور، له رێوره‌سمێکدا به به‌شداريي فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌وينيي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلاميي ئێران، به‌ره‌ي نوێي تانکي زولفه‌قار و تانکي نوژه‌نكراوي A 60 Mبه ناوي تانکي سه‌مسام په‌رده‌ي له‌سه‌ر لادرا.ئه‌مير سه‌رتيپ ئه‌حمه‌د ره‌زا پورده‌ستان له رێوره‌سمي په‌رده‌هه‌ڵگرتن له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کاني ئه‌و هێزه وتيشي؛ هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌ک ناتوانێ سنوره‌کاني ئێران به‌ره‌وڕووي کێشه بکاته‌وه‌و هه‌ر ده‌ستدرێژکارێک که بيهه‌وێ هه‌ڕه‌شه له سنوره‌کاني وڵات بکا، له‌ناو ده‌چێ.ئه‌مير پورده‌ستان وتيشي؛ هێزي زه‌وينيي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلاميي ئێران بۆ شه‌ري هاوسه‌نگ و به‌هێزكردني خۆي له‌بواري به‌رگريي زه‌ويني، له ته‌واوي تواناييه‌کاني سود وه‌رده‌گرێ.فه‌رمانده‌ي هێزي زه‌ويني ئه‌رته‌ش به راشکاوي وتي، هێزي زه‌وينيي ئه‌رته‌ش به پاڵپشتي فێرکاريي، ئامرازي خۆماڵيي و روحي ويلايه‌تمه‌داريي تواناييه‌کي يه‌گجار زۆري بۆ به‌ره‌ڤاني كردن له سنوره‌کاني خۆي هه‌يه.
سایتی سه حه ری کوردی