یه‌کێتي ژناني جيهاني ئيسلام داده‌مه‌زرێت
له ميانه‌ي به‌ڕێوه‌چووني کۆنگره‌ي بيست و شه‌شه‌مي وه‌حده‌تي ئيسلامي له تاران پێشنياري دامه‌زراندني يه‌کێتي ژناني جيهان ئيسلام درا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له دووه‌م ڕۆژي کۆنگره‌ي "پێغه‌مبه‌ري ئه‌کره‌م (د.خ) نمانه‌ي شوناسي ئۆممه‌تي يه‌کگرتووي ئيسلامي" ڕاوێژکاري ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران پێشنياري کرد: له بارودۆخي ئێستادا باشتره يه‌کێتي ژنان له جيهاني ئيسلام دابمه‌زرێت.
ئايه‌توڵڵا محه‌مه‌دعه‌لي ته‌سخيري که ڕاوێژکاري ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي له کاروباري جيهاني ئيسلامه، زه‌رووره‌تي عه‌مه‌لي کردني پێشنياره‌که‌ي بۆ په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگي ته‌قريبي مه‌زاهيب له جيهان گه‌ڕانده‌وه.
ته‌سخيري که له کۆنفڕانسي ژناني بيست و شه‌شه‌مين کۆنگره‌ي نێونه‌ته‌وه‌يي وه‌حده‌تي ئيسلاميدا قسه‌ي ده‌کرد وتي: ئه‌گه‌ر پێشنياري دامه‌زراندني يه‌کێتي ژنان جێبه‌جێ بکرێت ڕوانگه‌ي کۆمه‌ڵگاي جيهاني له‌سه‌ر ڕۆڵي ژنان له ئيسلام‌دا ده‌گۆڕدرێت.
ئاماژه‌شي به‌وه‌دا که به‌شێک له چالاکييه‌کاني کۆمه‌ڵه‌ي جيهاني ته‌قريب تايبه‌ت دراوه به ڕۆڵگێڕاني ژنان له پێکهێناني کۆمه‌ڵگاي ئيسلامي.
جه‌ختيشي له‌وه کرده‌وه که ئايدياي ته‌قه‌ريب له ناو موسڵماناندا ڕه‌نگ ناداته‌وه مه‌گين به‌گرنگي دان به ڕۆڵي ژن له کۆمه‌ڵگاي ئيسلامي.
کوردپرێس