ئێران به‌ره‌و ناردني مرۆڤ بۆ ئاسمان ھەنگاو دەنێت
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌حيدي وه‌زيري به‌رگري و پشتيوانيي هێزه چه‌کداره‌کان وێراي ئاماژه به هاوێژران و گه‌ڕانه‌وه‌ي سه‌رکه‌وتووي ئاسمانگەڕي "پيشگام" رايگه‌ياند: ناردني ئاسمانگەڕ و گه‌رانه‌وه‌ي يه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ناردني مرۆڤ له قۆناغه‌کاني داهاتوودايه.
وه‌زيري به‌رگري و پشتيوانيي هێزه چه‌کداره‌کان جه‌ختي کرد که به‌م ئاراسته‌يه هه‌واڵي خۆشي ديکه‌شمان پێيه. ناوبراو وتيشي:ئاسمانگەڕي پيشگام له به‌رزايي 360 هه‌زار پێيي ئەرکەکەي به باشيي ئه‌نجام دا.وه‌حيدي وێڕاي ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ي سه‌رکه‌وتووي ئه‌م ئاسمانگەڕە وتيشي: ئه‌م کەرەستەيە به خێرايي پێش بينيي کراو به گيانله‌به‌رێکه‌وه (مه‌يمون) به سەلامه‌ت گه‌يشته‌وه زه‌ويي. به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس بيرمه‌ندان و پسپۆڕاني بواري ئاسمانگەڕيي کۆماري ئيسلاميي ئێران توانيان به هه‌ڵگرتني هه‌نگاوێکي به‌رزي ديکه له گۆڕه‌پاني ته‌کنۆلۆژياي پێشکه‌وتووي ئاسمانگەڕان، ھەلي ناردني ژيان بۆ ئاسمان و لێکۆڵينه‌وه‌ي بيۆلۆژيي که ھەتا ئێستا پاواني چەند وڵاتێکي تايبەتدا بووە له‌به‌رده‌ستي بۆ وڵاته‌که‌مان بڕەخسێنن.پڕۆژه‌ي ناردني ژيان بۆ ئاسمان که به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيي يه‌کپارچه‌ي سيستمي و هه‌وڵي بيرمه‌نداني رێکخراوي ئاسمانگەڕاني وڵاته‌که‌مان به‌ڕێوه‌چوو له‌لايه‌ن رێکخراوي پيشه‌سازيي هه‌وافه‌زاي وه‌زاره‌تي به‌رگريي هه‌تا به‌رزايي جێي مه‌به‌ست هاويژرا و پاش تێپه‌ڕ کردني قۆناغه دياريي کراوه‌کان و گه‌يشتن به خێرايي، پرتاو و به‌رزايي جێي مه‌به‌ست سه‌ر له نوێ گه‌ڕايه‌وه بۆ زه‌وي و گيانله‌به‌ره‌که‌شي به زيندوويي گەڕاندەوە.
ماڵپەري تەلەفيزيۆني کوردي سەحەر