ئێران فرۆشتنى نه‌وتى به ولاتانى ئه‌وروپا راگرت
له لێدوانێکى رۆژنامه‌نووسيدا وه‌زيرى نه‌وتى ئێران رايگه‌ياند: حکومه‌تى تاران بريارى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و غازى بۆ وڵاتى ئه‌وروپا رابگرێت.
عه‌لى ره‌زا نيکزاد راهبه‌ر وه‌زيرى نه‌وتى ئێران وتيشى: دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ وڵاتى يه‌کێتى ئه‌وروپا ساڵى رابردوو که‌وتنه ژێر کاريگه‌رى ئه‌مريکا له بايکۆتکردنى نه‌وتى ئێران، له‌م ساڵدا حکومه‌تى تاران برياريدا به شێوه‌يه‌کى گشتى فرۆشتنى نه‌وت و غاز به ئه‌و وڵاتانه رابگرێت که پێشتر (27 ) وڵاتى ئه‌ندام له يه‌کێتى ئه‌وروپا نه‌وتيان له وڵاتى ئێران هاورده ئه‌کرد.
ناوبراو وتيشى: له ئێستادا حکومه‌تى تاران چه‌ند رێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆمپانياى بوارى نه‌وت و غاز مۆرکردوه‌و له‌مه‌ودوا نه‌وتيان پێ ئه‌فرۆشێت، به‌تايبه‌ت وڵاتى چين که ئاستى هاورده‌کردنى نه‌وتى ئێرانى بۆ چه‌ندين قات به‌رزترکردۆته‌وه.
وه‌زيرى نه‌وت وتيشى: بريارى راگرتنى نه‌وت به وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ ماوه‌يه‌کى ناديار دياريکراوه‌و هه‌روه‌ها دڵخۆشى ولاته‌که‌شى نيشاندا له‌وه‌ى ولاتى ئێران له‌م ساڵدا بوه‌ته دووه‌م وڵات له رێکخراوى ئۆپيک له ئاستى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت به رووى وڵاتانى جيهاندا.