• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 151
  • یەكشەممه 8/11/1391
  • رۆژژمێر :

ئێران بۆي هه‌ يه‌ ئاسايشي ناوچەدابين بکا

دەريادار "حەبيبوڵڵا سەيياري" فەرماندەري هێزي دەريايي ئەرتەشي ئێران ، ڕايگەياند: ئەم هێزە توانايي دابين كردني ئاسايشي ناوچەي هەيە.

دەريادار"سەياري" لە وتووێز لەگەڵ پەيامنێري مەجليسي ئێران، ئامادەبوون لە ئاوەكاني ئازاد و ئاوە نێودەوڵەتييەكاني يەكێك لە ئامانجەكاني ئەم هێزە زاني و پێداگري كرد : ئێران توانايي دامەزراني ئاسايش لە ناوچەي هەيە. ناوبراو بە ڕاگەياندني ئەمەي كە بەشێكي زۆر لە بازرگانيي جيهان لە تەنگەي هۆرمۆز لەباشووري ئێران، "باب المندب" و باكووري ئۆقيانووسي هيند ئەنجام دەبێت، وتيشي: دەبێ ئاسايشي ناوچە لەبەرامبەر ڕووداوگەلێكي وەك چەشتەي دەريايي، دابين ببێت هەتا گەمييە نەوت هەڵگرەكان بتوانن بە ئاساني لەم ناوچانە هات و چۆ بكەن.

دەريادار "حەبيبوڵڵا سەيياري" فەرماندەري هێزي دەريايي ئەرتەشي ئێران ، ڕايگەياند: ئەم هێزە توانايي دابين كردني ئاسايشي ناوچەي هەيە.

دەريادار سەيياري، وتيشي: ئامادەبوون لە ئاوەكاني ئازادي دنيا، مافي هەموو گەلانە و كۆماري ئيسلاميي ئێرانيش هات و چۆ لەم ئاوانە بە مافي ياسايي خۆي دەزانێ و دەيانپارێزێ.