چۆن له‌گه‌ڵ منداڵاني لاسار مامه‌ڵه بكه‌ين؟
له‌سه‌ره‌تاي لهدايكبوونهوه منداڵان بێڕەوشت و ساختهچي، يان توندوتيژ و خۆپه‌رست نين، ئه‌م تايبهتمهندييه ڕەفتارييانه وه‌رگيراون، چونكه منداڵان به بزواندني ئه‌م جووڵانه، ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ي كه ده‌يانه‌وێت. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي كه ئێمه ده‌ست بخه‌ينه ناو كاروباريانهوه و پێيان بڵێين ئه‌م كرده عهجيب و غهريبانه سوودێكي نييه و ته‌نيا ده‌بێته هۆي خراپتركردني ڕەفتارييان و هيچي تر. ئه‌م نموونانهي خواره‌وه ئه‌و شێوازانه‌ن به پێي قۆناغ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كێشه‌يه‌كي سه‌ره‌كي منداڵان دا هاوكارييمان ده‌كه‌ن.
به ده‌ربڕيني وشه‌ي ناكڕم، هيچكات هه‌ست به تاوان مه‌كه‌ن. ئه‌و شه‌ڕ و ململانێيهي نێوان منداڵان و دايك و باوكيان به گشتي ناخۆشن. پێده‌چێت زۆرجار هاتبێته پێش كه منداڵه‌كه‌تان له بڕيارهكاني ئێوه بێزار بووبێت.
كێشه‌ي يه‌كه‌م: لايه‌ني ئابووري
به ده‌ربڕيني وشه‌ي ناكڕم، هيچكات هه‌ست به تاوان مه‌كه‌ن. ئه‌و شه‌ڕ و ململانێيهي نێوان منداڵان و دايك و باوكيان به گشتي ناخۆشن. پێده‌چێت زۆرجار هاتبێته پێش كه منداڵه‌كه‌تان له بڕيارهكاني ئێوه بێزار بووبێت.
شێوه‌ي داواكردني شته گرنگهكانيان فێر بكه‌ن
له پشوو، يان بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا داوايان لێبكه‌ن ليستێك ئاماده بكه‌ن له‌و شتانه‌ي كه حه‌زيان لێيهتي، ئه‌وانه‌ي كه زۆر ئاره‌زووي لێده‌كه‌ن بيانخه‌نه پێشه‌وه‌ي ليسته‌كه. هانيان بده‌ن شته گرنگه‌كان به وێنه بكێشن. له كاتي ڕيكلامدا تهلهفزيۆنهكان بكوژێننه‌وه چونكه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريان خستووه ئه‌و مناڵانهي كه‌متر چاو له ڕيكلامي ته‌له‌فزيۆن ده‌كه‌ن كه‌متر بيانووي شتي نوێ ده‌گرن.
فێريان بكه‌ن ئه‌وه‌ي هه‌يانه بيبهخشنه ده‌وروبه‌ر
ده‌توانن داواي لێبكه‌ن كه به‌شێك له‌و داهاتهي بۆ پێداويستييهكاني داتان ناوه، بهوپهري ڕەزامهندييهوه بيبهخشێته ڕێكخراو، يان دهزگايهكي خێرخوازي.
كێشه‌ي دووه‌م : خێرايي ئاماده‌بوون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
هه‌ركات منداڵه‌كه‌تان ڕەفتارێكي خراپي نواند ڕاسته‌وخۆ ڕێگري لێبكه‌ن. بۆ وێنه ده‌توانن بڵێن: كاتێك له‌گه‌ڵ تۆدا قسه ده‌كه‌م به‌ملاو به‌ولادا دهڕواني. ئه‌م كاره باش نييه و پێويسته ده‌ستي لێههڵبگري. توڕە مه‌بن و ئاخ ههڵمهكێشن، وتووێژي خۆتان مه‌بڕن تا كاتێك ئه‌و ئاماده‌ي ئه‌وه ببێ ده‌ستي لێهه‌ڵبگرێ.
بۆ ڕەفتاري باش و به‌ڕێزانه هاني بده‌ن هه‌ركات هه‌ستتان به‌وه كرد كه مناڵه‌كه‌تان ڕەفتارێكي باشي ئه‌نجام دا، بيهێننهوه به‌رچاوي. بۆ وێنه پێي بڵێن: له‌وه‌ي كه به‌شێوه‌يه‌كي ڕێزدار گوێت بۆ وته‌كانم گرت، سوپاست ده‌كه‌م. ئه‌م كاره‌ت به‌ڕاستي شايه‌ني ڕێزه.
كێشه‌ي سێيه‌م: خراپ وتن
ناوهێناني وشه‌ي نه‌گونجاو قه‌ده‌غه بكه‌ن و ئه‌وه‌يان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه كه (كاتێك له شتێك دڵنيا نيت، ناوي مه‌هێنه). وشه‌ي باش و په‌سه‌ند له شوێني هه‌موو شتێكي نه‌گونجاو دابنێن. كاتێ هه‌ستتان به‌وه كرد يه‌كه‌م جاره منداڵه‌كه‌تان سوود له وشه‌ي خراپ وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ي پێي ڕابگه‌يه‌نن كه له خێزاني ئێمه‌دا يه‌كه‌م جاره شتي وا ده‌بينرێ! چيتر نامانه‌وێ گوێمان له‌م وشانه بێ.
كێشه‌ي چواره‌م: درۆ كردن
داواي لێبكه‌ن له وته‌كانيدا ڕاستگۆ بێت. پێي بڵێن: هه‌موو ئه‌نداماني خێزانه‌كه‌مان مه‌يلي ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌مووكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ڕاستگۆ بن. كاتێك له قسه‌كانيدا ڕاستگۆيي ده‌پارێزێ، سوپاسي لێبكه‌ن. بۆي ڕوون بكه‌نه‌وه بۆچي درۆ وتن كارێكي خراپه. بۆي باس بكه‌ن كه كاتێك درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واني تردا ده‌كات، ده‌يانخاته كێشه‌و دهردهسهرييهوه و هه‌سته‌كانيان بريندار ده‌كات و چيتر هيچ كه‌س متمانه‌ي پێ ناكات.
كێشه‌ي پێنجه‌م: سه‌رپێچي و لادان
پێي ڕابگه‌يه‌نن كه چ جۆره چاوهڕوانييهكتان لێي هه‌يه. پێي بڵێن: (باش گوێ له قسه‌كانم ڕادێره. كاتێك له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌دوێم، زۆر به بايه‌خه‌وه لێت ده‌ڕوانم و دڵنيابه زۆر به گرنگييه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ). ده‌شتوانن بڵێن: ئه‌گه‌ر به گرنگييه‌وه له قسه‌كانم ناڕوانێت و ناته‌وێ ئه‌وه‌ي من ده‌يڵێم ئه‌نجامي بده‌يت، ده‌تواني به شێوه‌ي ڕێزدارانه پێمڕابگهيهنيت.
مافي هه‌ڵبژاردني بده‌نێ، تاكه‌مێك به ئازادي مامه‌ڵه بكات
لێي بپرسن: (هێشتا زۆرێك له‌و كارانه‌ي تايبه‌ته به خۆت ئه‌نجامت نه‌داون، ئايا ئاماده‌ي ئێستا ئه‌نجاميان بده‌يت، يان دواي ناني ئێواره؟) هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵيدا پێك بێن وه‌ك ئه‌وه‌ي كه پێي بڵێن: ئێستا كاتي ئه‌نجامداني مهشقهكانته، به‌ڵام خه‌ريكي ياري كردنيت. ئايا باشتر نييه دواي نيوكاتژمێري تر يارييه‌كه ته‌واو بكه‌يت و دواتر بگه‌يته مهشقهكانت؟ پێي بڵێن كه له دهرهنجامي دواخستني كارهكانييدا پێويسته باجهكهي وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: روانشناسي كودك.