گۆرانکارييه‌کاني عێراق وه‌ک رووداوه‌کاني سوريا ده‌چێ
له عێراق ده‌سه‌ڵاتێکي جه‌ماوه‌ريي پێکهاتووه و ده‌نگي خه‌ڵک ده‌وڵه‌تي ئه‌م وڵاته‌ي دياريي کردووه که‌وايه ده‌بێ هه‌موولايه‌ک رێز له ئه‌م ده‌نگانه بگرن و مۆڵه‌ت بده‌ن ئه‌و ره‌وته گه‌لسالارييه‌ي ئێستاي عێراق بتوانێ به‌رده‌وام بێ.
به پێ هەوالي بەشي کوردي تێبيان و ڕاپورتي کانالي سەحەري کوردي:رامين ميهمانپه‌ره‌ست شه‌وي دووشه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ کاناڵي هه‌واڵيي ئه‌لعاله‌م سه‌باره‌ت به گۆرانکارييه‌کاني ئه‌م دواييه‌ي عێراق وتي: ئه‌و شته‌ي له عێراق رووده‌دا هه‌ر وه‌ک رووداوه‌که‌ي سوريا ده‌چێ و ئه‌م رووداوانه ته‌نيا به قازانجي رژێمي زايۆنيي و پشتيوانه‌کاني ئه‌م رژێمه‌ن.
ميهمانپه‌ره‌ست وتيشي: له عێراق ده‌سه‌ڵاتێکي جه‌ماوه‌ريي پێکهاتووه و ده‌نگي خه‌ڵک ده‌وڵه‌تي ئه‌م وڵاته‌ي دياريي کردووه که‌وايه ده‌بێ هه‌موولايه‌ک رێز له ئه‌م ده‌نگانه بگرن و مۆڵه‌ت بده‌ن ئه‌و ره‌وته گه‌لسالارييه‌ي ئێستاي عێراق بتوانێ به‌رده‌وام بێ. ناوبراو وێڕاي جه‌خت کردن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌رنه‌داني ئێران له کاروباري نێوخۆي عێراق جه‌ختي کرد، هيچ وڵاتێک مافي ئه‌وه‌ي نييه له کاروباري نێوخۆي عێراق ده‌ست وه‌ربدات به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش تاران ئاماده‌ي يارمه‌تيي دان به وڵاتاني ناوچه‌که له‌وانە عێراقه بۆ چاره‌سه‌ريي کێشه‌کانيان و ئه‌م ئاماده‌ييه بۆ يارمه‌تيي دانيش به ماناي "ده‌ستوه‌ردان" نييه.