• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 359
  • پێنج شەممه 21/10/1391
  • رۆژژمێر :

تەماتەو سودەکاني

 تەماتە سەوزەيەکي هاوينەيە، ساڵانە هەزاران تەني لێ بەرهەم دەهێنرێت و بە جيهاندا بڵاودەکرێتەوە ، سودێکي زۆري لە ڕووي تەندروستييەوە هەيە و بۆ چارەسەري دەيان نەخۆشي بەکاردەهێنرێت.

تەماتە سەوزەيەکي هاوينەيە، ساڵانە هەزاران تەني لێ بەرهەم دەهێنرێت و بە جيهاندا بڵاودەکرێتەوە ، سودێکي زۆري لە ڕووي تەندروستييەوە هەيە و بۆ چارەسەري دەيان نەخۆشي بەکاردەهێنرێت.

چەندين جۆر و ڕەنگي جياوازي هەيە کە لە چەند ناوچەيەکي تايبەت دەڕوێن وەک زەرد، سەوز ، پەمەيي و قاوەيي، به‌ڵام سور بەناوبانگتريني جۆرەکانيه‌تي و بە چەندين شێوەي جياواز لە خواردني ڕۆژانەدا لەلايەن مرۆڤەکانەوە بەکاردەهێنرێت .

تەماتە بەشێوەيەکي زۆر باش يارمەتي لەش دەدات بۆ پاککردنەوە و ڕزگاربوون لە دوانۆکسيدي کاربۆن لە خوێندا.

تواناي گورچيلە زياد دەکات و لە تواندنەوەي بەردي ئەو ئەندامەدا يارمەتي دەدات.

يارمەتي لەناوبردني کۆلستڕۆڵي زيانبەخشي لەش دەدات و لە پەستاني دڵ دەيپارێزێت.

تەماتە ڕێژەيەکي باشي لە ڤيتامين K تێدايە و ڕێگرە لە خوێنبەربوون (نزيف) .

تواناي بەرەنگاربونەوەي لەگەڵ خانە شێرپەنچەييەکاني لەشدا هەيە و لەش لەو نەخۆشيە دەپارێزێت .

 

سەرچاوه :سايتي باخچه