بووني هێزي بياني ئاسايشي که‌نداوي فارس ڕووبه‌ڕووي مه‌ترسي ده‌کاته‌وه
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران وێڕاي ئاماژه به‌وه‌يکه بووني هێزه‌کاني وڵاته‌که‌ي ده‌سته‌به‌ري ئاسايش له که‌نداوي فارس ده‌کات، بووني هێزي بياني له‌و که‌نداوه‌ي به مه‌ترسييه‌ک بۆ سه‌ر ناوچه، ناوبرد.
به پێي هەواڵي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەواڵدەري کوردپرێس:
ڕامين مێهمان په‌ره‌ست له به‌رده‌واميي سه‌فه‌ره‌که‌ي بۆ تورکيا و له ديمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي و که‌ناڵه‌کاني ئه‌و وڵاته سياسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کاني تاران له‌مه‌ڕ پێوه‌ندي نێوان دوو وڵات و هاوکێشه‌کاني ناوچه‌ي خسته‌ڕوو.
به ئاماژه به تواناکاني ئێران له بواري به‌ره‌ڤانيدا، ئاماده‌بووني هێزه‌کاني وڵاته‌که‌ي له که‌نداوي فارس به ده‌سته‌به‌ر بۆ دابين کردني ئاسايش له‌و ناوچه ڕاگه‌ياند.
وێڕاي دژايه‌تي کردني تاران له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربازي کردني ناوچه‌که، بووني هێزي بياني به هۆکارێک بۆ له‌ناوبردني پاوه‌جێيي و ئاسايش له که‌نداوي فارس ڕاگه‌ياند.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا بووني سيسته‌مي مووشه‌کي پاتريۆت له تورکياي به هه‌ڕه‌شه‌يه‌ک بۆ سه‌رناوچه زاني.
ڕامين مێهمان په‌ره‌ست به ئاماژه به پێوه‌ندي تاران و ئه‌نقه‌ره پێشکه‌وتني هه‌ر لايه‌نێکي له به‌رژه‌وه‌ندي لايه‌نه به‌رانبه‌ره‌که ڕاگه‌ياند.
سەرچاوه:مالەپەري کورد پرێس