• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 279
  • پێنج شەممه 14/10/1391
  • رۆژژمێر :

جه‌ڕبيني نوێي مووشەكي"ڕەعد"

دەريادار " ئەمير ڕەستگاري" وتەبێژي مەشقي دەريايي ويلايەتي 91، باسي هاويژراني سەركەوتوانەي نوێترين مووشەكي زەوي بۆ ئاسماني ڕەعدي كرد لە مەشقي دەريايي هێزي دەريايي ئەرتەشي كۆماري ئيسلاميي ئێران .

به پێي هەواڵي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەواڵدەري رادیووی سورانی:دەريادار ڕەستگاري ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆڕي پەيامنێران دا وتي : چەشني نوێي مووشەكي زەوي بۆ ئاسماني ڕەعد بە سەركەوتوويي لە چوارەمين ڕۆژي بەڕێوەچووني  مەشقي ويلايەتي 91 هاويژرا. ناوبراو وتيشي: مووشەكي زەوي بۆ ئاسماني "ڕەعد" لەلايەن پسپۆڕاني ناوخۆيي ڕێكخراوي توێژينەوەو جيهادي خۆبژێويي هێزي دەريايي ئەرتەش بووژێندراوەتەوە و لەسەر پاپۆڕ دامەزراوە.

مەشقي پسپۆڕيي دەريايي ويلايەتي 91ي هێزي دەريايي ئەرتەشي كۆماري ئيسلاميي ئێران بۆ چوارەمين ڕۆژي لە دواي يەك لە تەنگەي هۆرمۆز، دەرياي عومان و باكووري ئۆقيانووسي هند تا خولگه ي هەژدە دەرەجەي باكووري، بەڕێوەدەچێ.