چۆن گفتوگۆ ده‌كه‌يت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا
به‌رده‌وام شێوه‌ي گفتوگۆكردنهكهت بگۆڕه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا، مه‌رج نييه هه‌موو رۆژێك له‌يه‌ك كاتي دياريكراودا بێت، ياخود پرسياره‌كانت دووباره بێت
منداڵ دواي گه‌ڕانه‌وه‌ي له‌خوێندنگا حه‌ز ده‌كات ئه‌و رووداوانهي له‌و رۆژه‌دا به‌سه‌ريدا هاتووه بيگێڕێته‌وه بۆ دايك‌و باوكي، له‌و كاتانه‌دا ده‌بێت دايك‌و باوك گوێبيستي بن‌و گرنگي ته‌واو بده‌ن بهقسهكاني، چونكه ئه‌مه هۆكاره بۆ نهشاردنهوهي زانيارييه‌كان لهدايكو باوك‌و دروستبووني په‌يوه‌ندييه‌كي به‌هێز له‌نێوانياندا.
ئه‌مه چه‌ند رێنماييهكه كه پسپۆڕان ديارييان كردووه بۆ دايك‌و باوكان له‌باره‌ي ئه‌وه‌ي چۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانيان ده‌كه‌ن.
يه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردني كاتي گونجاو بۆ گفتوگۆكردن
كاتي گه‌ڕانه‌وه‌ي منداڵ نابێت يهكسهر بكهويته پرسيار كردن، چونكه منداڵه‌كه ماندووه‌و پێويستي بهحهوانهوهيه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كاتێكي گونجاو هه‌ڵبژێرين بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵيدا به‌بێ پشتگوێخستني ئاره‌زووي منداڵه‌كه.
دووه‌م: گوێگرتن له‌منداڵ
كاتێك منداڵ قسه‌ت بۆ ده‌كات گرنگي پێبده‌و پشت گوێي مه‌خه، ئه‌گه‌ر كاتت نه‌بوو تێيبگهيهنه كه كاري گرنگت ههيهو كاتێكي تر گفتوگۆ ده‌كه‌ين، به‌مه‌رجێك دواتر بانگي بكهيتو گفتوگۆكهي له‌گه‌ڵ ته‌واو بكه‌يت.
سێهه‌م: بووني په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ منداڵ
دايك‌و باوك ئه‌ركي سهرشانيانه به‌رده‌وام ئاگاداري منداڵه‌كه‌يان بن‌و هاوڕێو مامۆستاكاني بناسن‌و ناويان بزانن، هه‌روه‌ها ئاگاداري ئهركهكاني خوێندنگاي بن‌و هاوكاري بكه‌ن لهجێبهجێكردنيدا، هه‌وڵبده‌ن خۆشه‌ويستي له‌لادروست بكه‌ن به‌رامبه‌ر به وانهكاني، چونكه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي منداڵه‌كه بزانێت گرنگي پێده‌ده‌ن.
چواره‌م: شێوه‌ي گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵ
له‌كاتي گفتوگۆكردن‌و پرسياركردنو وه‌ڵامدانه‌وه‌ي منداڵ، ده‌بێت دايك‌و باوك ئاگاداري وه‌ڵامه‌كانيان بن‌و به‌شێوه‌ي دهنگيانهوه ده‌رنه‌كه‌وێت گومان له‌وه‌ڵامه‌كه‌دا هه‌يه، ياخود لهگفتوگۆكردنهكهدا پێيانه‌وه ده‌ركه‌وێت كه گرنگي پێناده‌ن، هه‌وڵبده به يه‌ك شێواز له‌گه‌ڵي بدوێيت، چونكه گۆريني قسه‌كردن لهنهرمهوه بۆ توند كاريگه‌ري خراپ دروست ده‌كات دواتر منداڵه‌كه خۆي ده‌دزێته‌وه لهگفتوگۆكردنو ئاگاداركردنه‌وه‌ت لهرووداوهكاني خوێندنگا.
پێنجه‌م: داهێناني شێوازي نوێ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵ
به‌رده‌وام شێوه‌ي گفتوگۆكردنهكهت بگۆڕه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا، مه‌رج نييه هه‌موو رۆژێك له‌يه‌ك كاتي دياريكراودا بێت، ياخود پرسياره‌كانت دووباره بێت، به‌م شێوه‌يه منداڵ هه‌ست ده‌كات گرنگي پێدهدهيت.
كێشه‌ي نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا
كێشه‌ي نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا به كێشه‌يه‌كي راسته‌قينه داده‌نرێت، له‌وانه‌يه له‌سه‌ره‌تادا منداڵ دوودڵ بێت لهچووني بۆ خوێندنگا‌و دواتر واي لێبێت نه‌چێت.
ئه‌و هۆكارانه‌ي پاڵنه‌رن بۆ دروستبووني ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت ده‌ستنيشان بكرێت‌و كێشه‌ي نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هۆكاره‌كاني نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا
له‌وانه‌يه زۆربه‌ي كات منداڵ حه‌ز به چوون بۆ خوێندنگا نه‌كات، به تايبه‌ت كاتي نزيكبوونهوهي واده‌ي خوێندن، چونكه پرۆگرامهكاني خوێندني به لاوه قورسه‌و پێي وايه ئه‌و كاته‌ي له‌خوێندنگا ده‌يباته سه‌ر كاتي زهوتكردني ئازادييهكانێتي، ئه‌م ههستهشي دواي ته‌واو بووني پشووي هه‌فتانه‌و سه‌ري ساڵ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ي بۆ خوێندنگا زياتر ده‌بێت.
له‌وانه‌يه هۆكاري دروستبووني ئه‌م هه‌سته به‌هۆي ئه‌وه‌وه بێت كه منداڵه‌كه له‌لايه‌ن يه‌كێك لهمامۆستاكانهوه لێي درا بێت، ياخود به شێوازێكي ناخۆش مامه‌ڵه‌ي له‌گه‌ڵ ده‌كات كه به دڵي نييه، ياخود به‌هۆي ئه‌و دڵهڕاوكێيهي كاتي تاقيكردنه‌وه‌كان تووشي ده‌بێت، كه له‌وانه‌يه به‌هۆيه‌وه منداڵه‌كه هه‌ندێك نيشانه‌ي دهروونيو جه‌سته‌يي تێدا ده‌ربكه‌وێت سه‌رباري هه‌ندێك كێشه له‌كاتي خه‌وتندا.
چه‌ند رێنماييهك بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ي نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا
1.سهردانيكردني پزيشك، چونكه له‌وانه‌يه بووني نه‌خۆشييه‌ك يان حاڵهتێكي ده‌رووني پاڵنهري سه‌ره‌كي بێت بۆ نهچووني منداڵ بۆ خوێندنگا.
2. گه‌ڕان به دواي ئه‌و هۆكارانه‌ي ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي منداڵ رقي له‌خوێندنگا بێت، كه له‌وانه‌يه هه‌ندێكجار په‌يوه‌ست بێت به ده‌وروبه‌ري خوێندنگاكهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ي كه‌سانێك هه‌بن له‌كاتي چووني منداڵه‌كه بۆ خوێندنگا رێي پێبگرن.
3.بووني په‌يوه‌ندي به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوێندنگاكه، ئه‌ويش بۆ بهدواداچوونو چاره‌سه‌ركردني ئه‌و كێشانه‌ي له‌ده‌وروبه‌ري منداڵه‌كه‌دا هه‌يه.
4.سه‌رداني خوێندنگا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ي له‌منداڵه‌كه دڵنيا بيتو هه‌ستي ئارامي پێ ببهخشيت.
5.چاره‌سه‌ركردني ترسي منداڵ‌و نه‌هێشتني ترسه خهياڵييهكاني ده‌رباره‌ي دوركه‌وتنه‌وه له‌ماڵ، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ سڕينه‌وه‌ي ئه‌و وێنه خراپه‌ي كه له‌باره‌ي خوێندنگاوه لهمێشكيدا دروست بووه.
6.منداڵ رابهێنرێت له‌سه‌ر چۆنێتي خۆ رزگاركردنو سنووردانان بۆ ئه‌و دڵهڕاوكێو نا ئارامييهي له‌خوێندنگا ياخود لهدهرهوهي ماڵ تووشي ده‌بێت.
7.يارمهتيداني منداڵ بۆ دروستكردني په‌يوه‌ندي هاوڕێيهتي نوێ كه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ي خوێندنگاكهي له‌لا خۆشه‌ويست بێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ي به پهرۆشييهوه بچێت بۆ خوێندنگا‌و چاوي به‌و كه‌سانه بكه‌وێت كه خۆشي ده‌وێن.
8.ده‌بێت دايك‌و باوك ئه‌وه بۆ منداڵ روون بكه‌نه‌وه كه مانه‌وه‌يان له‌ماڵه‌وه هيچ سوودێكي نييهو چوونيان بۆ خوێندنگا پێويسته، ئه‌ويش له‌رێگه‌ي قهدهغهكردني ئه‌و بهرنامانهي منداڵ له‌كاتي نهچونهوهيان بۆ خوێندنگا سه‌يريان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ي چيتر حه‌ز به‌وه نه‌كات له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه.
سەرچاوه:مالەپەري باخچه