وتووێژي ته‌له‌فوونيي سه‌رۆک کۆماراني ئێران و ميسر
سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران له وتووێژێکي ته‌له‌فوونيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماري ميسر، به‌ڕێوه‌چووني سه‌رکه‌وتووانه‌ي کۆپرسي ياساي بنه‌ڕه‌تيي ميسري له ده‌وڵه‌ت و گه‌لي ئه‌م وڵاته پيرۆزبايي کرد.
ڕێبه‌ران و گه‌لي ميسر له ڕێگه‌ي گه‌شانه‌وه و پێشکه‌وتنياندا، کۆماري ئيسلاميي ئێرانيان کردووه به سه‌رچه‌شني خۆ.
به پێي ڕاپۆرتي ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌ياندني نووسينگه‌ي سه‌رۆک کۆماره‌تيي ئێران؛ "مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نژاد" ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له په‌راوێزي سه‌فه‌ري خۆي‌دا بۆ پارێزگه‌ي خوزستان له باشووري ئێران، له پێوه‌ندييه‌کي ته‌له‌فوونيدا له‌گه‌ڵ "محه‌ممه‌د مۆرسي"ي هاوتاي خۆي وتيشي: دڵنيام گه‌لي ميسر له سه‌رده‌مي نوێ‌دا، خێرا به‌ره سه‌رلووتکه‌کاني سه‌ربه‌رزي و پێشکه‌وتن ده‌چنه پێشه‌وه. "محه‌ممه مۆرسي" سه‌رۆک کۆماري ميسريش له‌م پێوه‌ندييه ته‌له‌فوونييه‌دا به ڕێزگرتن له "ئه‌حمه‌دي نژاد"، ڕايگه‌ياند: دوو وڵاتي ئێران و ميسر به هاوکاري و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ يه‌کدي، ده‌توانن خێراتر بگه‌نه ئاستێکي باشي پێشکه‌وتوويي و له‌م ڕێگايه‌دا هاوکاري و پێوه‌نديي نێزيکي دوو گه‌ل، زۆر کاريگه‌ر ده‌بێت.
مۆرسي وتيشي: ڕێبه‌ران و گه‌لي ميسر له ڕێگه‌ي گه‌شانه‌وه و پێشکه‌وتنياندا، کۆماري ئيسلاميي ئێرانيان کردووه به سه‌رچه‌شني خۆ. ته‌له‌ڤزيۆني ده‌وڵه‌تي ميسر به پێي ئه‌نجامي نافه‌رميي ڕۆژي يه‌کشه‌ممه ڕايگه‌ياند: ڕه‌شنووسي ياساي بنه‌ڕه‌تيي نوێي ميسر له کۆپرسييه‌کي دوو قۆناخيدا، 63.5%ي ده‌نگه‌کاني ده‌س خست.