• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 375
  • چوار شەممه 6/10/1391
  • رۆژژمێر :

نوێژي وەتيرە

ئيمام سادق (ع) فەرمووي:پێغەمبەري خودا(ص) نوێژي وەتيرە(دوو ڕکات نافيلەکە که له پاش نوێژي واجيبي عيشا دەخوێندرێ)ي دەيخوێند و جا دەخوت.

نووسەر :ڕوايەت له سەر ئەم بابەته يەکجار زۆرە،بەڵام ئێمه لەمه زياتر لەسەري باس ناکەين.له ڕەوايەتەکاني ئەم بەشه وا دەر دەکەوێ که نوێژي وەتيره جگه له پەنجا ڕکات نوێژي واجيب و موستەحەببێ بووە که پێغەمبەري خودا(ص) دەخوێندەووە و هەر دوو ڕکاتي يەک ڕکات حيساب دەکرێ وله جياتي نوێژي وەتر دانراوە،تا ئەگەر کاتي مردن بگات ،له جياتي نوێژي وەتري ئاخر شەو بێ،شاياتي ئەم قسه،ڕوايەتێکه که شێخ سەدووق له کتێبي علل الشرايع به بەلگه هێناوه،له ئەبي بەسير له ئيمام سادق(ع) ڕوايەت کراوه که حەزرەت فەرموويه:هەر کەسێ ئيماني به خودا و ڕۆژي قيامەت هەيه،ئەبێ بێ خوێندني نوێژي وتيره نەخەوي.

ئيمام سادق (ع) فەرمووي:پێغەمبەري خودا(ص) نوێژي وەتيرە(دوو ڕکات نافيلەکە که له پاش نوێژي واجيبي عيشا دەخوێندرێ)ي دەيخوێند و جا دەخوت.

ئەبو بەسير وتي:من وتم:مەبەستي ئێوه له نوێژي وەتيره،وەکوو ئەو دوو ڕکاتيە کە لە دواي نوێژي عيشا به شێوە دانيشتن دەخوێندەري؟ئيمام (ع) فەرمووي:بەڵێ ئەو دوو ڕکاته،له جيابي يەک ڕکات حيساب دەکرەێ و ئەگەر کەسێ بيخوێنێ وهەر ئەو شەوە بمرێ ،وەکوو ئەوە وايه که نوێژي وەتري ئاخر شەوي خوێندنێ و ئەگەريش نەمرد،ئاخر شەو هەڵدەستێ و نوێژي وەتر دەخوێنێ.

وتم: پێغەمبەري خودا(ص) يش ئەم دوو ڕکاتە دەخوێند؟حەزرەت فەرمووي:نه.پرسيم بۆ چي؟ئيمام فەرمووي:له بەر ئەوەي پێغەمبەري خودا(ص) وەحيي بۆ دەهات و دەيزاني که ئەو شەوه دەمرێ يا نه.بەڵام به کەساني تر فەرماني دەدا که بيخوێنن.ئياره مەبەستي ئەو کەسەي که ئەم دوو ڕکاته دەخوێند،ئەم بووە که ئايا پێغەمبەر(ص) له سەر خوێندني ئەو نوێژه بەردەوام بوو يا نه؟

 سەرچاوه:کتێبي سونەتەکاني پێغەمبەر (ص)