ديداري ڕێبه‌ري له‌گه‌ڵ سه‌رۆکي کۆگه‌ي باڵاي کۆرياي باکوور
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلاميي جه‌ختي فه‌رموو: ده‌بێ له ڕێگاي گه‌يشتن به ئارمانجه به‌رزه‌کاندا، به‌بڕشتانه هه‌نگاو هه‌ڵگرين و گوشار و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه هيچ زه‌برێک نه‌دات له ويست و وره‌ي ئێمه.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵا خامه‌نه‌يي ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي سه‌ر له‌به‌ياني ئه‌مڕۆ(شه‌ممه) له ديداري "کيم يونگ نام"ي سه‌رۆکي کۆگه‌ي باڵاي کۆرياي باکوور، به ئاماژه به هه‌ڵوێسته هاوچه‌شنه‌کاني ئێران و کۆرياي باکوور له زۆرێک له بواره‌کاندا، ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند: کۆماري ئيسلاميي ئێران له سه‌ر ڕێگاي خۆي به‌ره‌و ئارمانجه به‌رزه‌کاني به‌بڕشتانه ده‌جوڵێته‌وه.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي به ئاماژه به‌وه‌ي که ئێران و کۆرياي باکوور ده‌توانن هاوکارييه‌کانيان زياتر په‌ره پێ بده‌ن، فه‌رمووي: کۆماري ئيسلاميي ئێران و کۆرياي باکوور دوژمناني هاوبه‌شيان هه‌يه، چوونکه زلهێزاني زۆربێژ نايانهه‌وێت هيچ ده‌وڵه‌تێک له جيهاندا سه‌ربه‌خۆ بێ و به‌سراوه نه‌بێت به‌وان.
هه‌روه‌ها "مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نژاد" سه‌رۆک کۆماري ئێرانيش ڕۆژي شه‌ممه له ديداري "کيم يونگ نام"ي سه‌رۆکي کۆگه‌ي باڵاي کۆرياي باکوور له تاران، به ئاماژه به‌وه‌ي که گه‌يشتن به ئامانجه‌کاني بزووتنه‌وه‌ي بێ لايه‌نه‌کان پێويستي به هه‌وڵي بێ وچان و هاوکاريي به‌رده‌وامي هه‌موو ئه‌نداماني بزووتنه‌وه هه‌يه، وتي: وڵاتاني ئه‌ندامي بزووتنه‌وه‌ي بێ لايه‌نه‌کان ده‌بێ به‌رامبه‌ر به پيلانگێڕيي زاڵمان و زلهێزان وشيار بن، چوونکه ئه‌وانه ده‌يانهه‌وێ پێش بگرن به جێبه‌جێ کراني ئامانجه‌کاني ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه که له چوارچێوي قازانج و به‌رژه‌وه‌نديي گه‌لاندايه.
سەرچاوه :مالەپەري راديوو سوراني