پڕۆژه‌ي هێڵي ئاسني ئيلام ده‌که‌وێته بواري جێبه‌جێ کردنه‌وه
به‌پێي فه‌رماني جێگري وه‌زيري ڕێگاي ئێران، بڕياره پڕۆژه‌ي هێڵي ئاسني پارێزگاي ئيسلام بکه‌وێته بواري جێبه‌جێ کردنه‌وه.
حسێن نووراني، ڕاوێژکار و جێگري وه‌زيري ڕێگاي کۆماري ئيسلامي ئێران به ئاماژه به پێوشوێنگرييه‌کاني نوێنه‌ري ئيلام له مه‌جليس، ڕايگه‌ياند که له ساڵي 1391ي هه‌تاوي پڕۆژه‌ي ڕێگاي ئاسني ئه‌و پارێزگايه ده‌خرێته بواري جێبه‌جێ کردنه‌وه.
بڕياره له‌سه‌ر فه‌رماني محه‌مه‌دڕه‌زا ڕه‌حيمي، جێگري يه‌که‌مي سه‌رۆک کۆماري ئێران کاروباري جێبه‌جێ کردني پڕۆژه‌ي ڕاکێشاني هێڵي ئاسني ئيلام و دابين کردني بودجه‌که‌ي ئه‌نجام بدرێت.
ڕاوێژکار و جێگري وه‌زيري ڕێگاي کۆماري ئيسلامي ئێران به ئاماژه به پێوشوێنگرييه‌کاني نوێنه‌ري ئيلام له مه‌جليس، ڕايگه‌ياند که له ساڵي 1391ي هه‌تاوي پڕۆژه‌ي ڕێگاي ئاسني ئه‌و پارێزگايه ده‌خرێته بواري جێبه‌جێ کردنه‌وه.
له لايه‌کي ديکه‌وه کۆمپانياي بنياتناني ژێرخاني گواستنه‌وه‌کاني ئێران ڕايگه‌ياند که هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاييه‌کان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌يه کۆتايي هاتووه.
شياوي ئاماژه‌يه؛ پارێزگاي ئيلام سه‌ره‌ڕاي 425 کيلۆمه‌تري سنووري هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتي عێراق له هێڵي ئاسن بێبه‌ش بووه.
ڕاکێشاني هێڵي ئاسن بۆ ئه‌و پارێزگايه ئاسانکاري زياتر ده‌کات بۆ هه‌نارده‌ي کاڵا بۆ عێراق و ده‌رفه‌تي ئه‌وه هه‌يه ئيلام بکرێته ناوه‌ندێکي گرينگ و سه‌ره‌کي ئاڵوگۆڕي کاڵا و گه‌شه‌ي ئابووري به‌خۆوه ببينێ.
کوردپرێس